سەڵاحەدین بەهائەدین: پێویستە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن خێرابکرێن

05:43 - 10/08/2022

1427جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتو رایگەیاند، حزبەکەیان پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و خێراترکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە دەکات، چونکە باوەڕی وایە هەڵبژاردن تەنیا ڕێگەی گۆڕانکارییە بۆ ئەم دۆخە ناهەموارەی هەرێم و هەردواخستنێکی هەڵبژاردن بەشێکە لەپیلانی بەردەوامی دۆخەکە.

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌ بو
راگەیاندنی مەكتەبی ئەمینداری گشتی یەكگرتو لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری خەلیل ئیبراهیم، كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم بو.
 بارودۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ کرا 
ئاماژەی بەوەشکراوە، لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا .
كۆبونەوەكەی بانگهێشت كرد بۆ وەلانانی گیروگرفتی لاوەكی نێوان لایەنەكان
ئەمینداری گشتی یەكگرتو لەکۆبونەوەکەدا جەختی لەسەر هەڵوێستی حزبەکەی کردوەتەوە لەسەر هەڵبژاردن و خێراكردن لە تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و، كۆبونەوەكەی بانگهێشت كرد بۆ وەلانانی گیروگرفتی لاوەكی نێوان لایەنەكان و یەكلاكردنەوەی هەڵوێست لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەروەها داوای بەردەوامی بێ لایەنی سەرۆكایەتی هەرێم كردوە و سوپاسی هاوكاری نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و تیمی هاوڕێی كردوە.
مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ دوایین كۆبونه‌وه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كان ئەنجام بدرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیییه‌كان به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆتاییهات و بڕیاردرا سه‌ره‌تای مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ دوایین كۆبونه‌وه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

نیشانەکردن

یەکگرتووی ئیسلامی