بایدن واژۆ له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند له‌ ناتۆ ده‌كات

12:18 - 09/08/2022

3271جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ واژۆ لەسەر پڕۆتۆکۆڵی بە ئەندامبونی  سوید و فینلاند لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ده‌كات

کۆشکی سپی ئەمریکا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئەمرۆ سێشەممە جۆو بایدن سەرنج و پێشنیارەکانی سەبارەت بە ڕێکارەکانی بونە ئەندامی کۆماری فینلاند و سوید دەخاتەڕو، پاشانیش واژۆ لەسەر رەشنوسی پرۆتۆکۆڵی بونە ئەندامی ئەو دو وڵاتە لە ناتۆ دەکات.

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا واژۆی لەسەر پرۆتۆکۆڵی بە ئەندامبونی فینلاند و سوید له‌ ناتۆ کردبو

پێشتریش، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا واژۆی لەسەر پرۆتۆکۆڵی بە ئەندامبونی فینلاند و سوید له‌ ناتۆ کردبو، پێش ئەمریکاش لە کۆی 30ی وڵاتی ناو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، 20 وڵاتیان واژۆیان لەسەر بە ئەندامبونی فینلاند و سوید له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ كرد.

نیگه‌رانیه‌كانی توركیا و دژایه‌تیكردنی بۆ به‌ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید به‌رده‌وامیان هه‌یه‌

واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبون یەکێکە لە قۆناغەکانی بە ئەندامبونی ئەندامانی نوێی ناتۆ، ئەمەش پاش واژۆکردنی و پەسەندکردنی بەشێك لە پەیماننامەی رێکخراوەکە دێت و رێگە بە دەوڵەتەکە دەدرێت ببێتە ئەندام لە ناتۆ، نیگه‌رانیه‌كانی توركیا و دژایه‌تیكردنی بۆ به‌ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا ناتۆ