خه‌ندان-
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری رایگه‌یاند، سندوقی سه‌روه‌ری یان سندوقی نه‌وه‌كان پێویستی به بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵییه بۆ ساڵی 2022 بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه بكرێت و بنه‌ما و میكانیزمه‌كانی كاركردنی سندوق له‌كۆتایی ساڵی دارایی دیاری بكرێن، ده‌شڵێت، "پاره زیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسای فریاكه‌وتنی ئاسایشی خۆراك، تائێستا له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه وه‌كو یه‌ده‌گی پاره هه‌ژمار ده‌كرێت".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند، "بیرۆكه‌ی سندوقی نه‌وه‌كان له ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی (19) یاسای كارگێڕی دارایی فیدڕاڵی هه‌مواركراوی ژماره (6)ی ساڵی 2019 هاتوه، كه باس له دامه‌رزاندنی سندوقی سه‌روه‌ری ده‌كات كه پاره‌ی زیاده له دوای خه‌رجییه‌كانی یاسایی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و كورتهێنان ده‌مێنته‌وه تیایا هه‌ڵده‌گیرێت".
سندوقی سه‌روه‌ری یان سندوقی نه‌وه‌كان پێویستی به بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵییه بۆ ساڵی 2022 بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه بكرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سندوقی سه‌روه‌ری یان سندوقی نه‌وه‌كان پێویستی به بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵییه بۆ ساڵی 2022 بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه بكرێت و بنه‌ما و میكانیزمه‌كانی كاركردنی سندوق له‌كۆتایی ساڵی دارایی دیاری بكرێن، به‌تایبه‌تی له دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سندوقه‌كه، به‌پشت به‌ستن به یاسایاكهی، چونكه بانكی ده‌وڵه‌ته.
پاره زیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسای فریاكه‌وتنی ئاسایشی خۆراك وه‌كو یه‌ده‌گی پاره هه‌ژمار ده‌كرێت
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح باسی له‌وه‌شكرد، "پاره زیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسای فریاكه‌وتنی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدانی ژماره (2)ی ساڵی 2022 و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (13)ی یاسای كارگێری دارایی ژماره (6)ی ساڵی 2019 هه‌مواركراو سه‌باره‌ت بهمهرجداركردنی خه‌رجكردن به‌رێژه‌ی 12/1 له‌كۆی خه‌رجییه‌كانی فیعلی ساڵی 2021 تائێستا له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه كاری پێده‌كرێت وه‌كو یه‌ده‌گی پاره هه‌ژمار ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سندوقی سه‌روه‌ی له‌كاتی دامه‌زراندنیدا ههردهمێنتهوه په‌یوه‌ستدار به‌مه‌رجێكی پێشوه‌خته، ئه‌ویش یاسایی بودجه‌ی گشتییه، به‌ڵام جیا له‌مه پاره زیاده‌كان ده‌مێنه‌وه له‌سه‌ر حیسابێك كه مادده‌كانی سه‌ره‌تای یاسایی ئاسایشی خۆراكی ژماره (2)ی ساڵی 2022 ئاماژه‌ی پێداوه تاكۆتایی ساڵی دارایی 2023، ئه‌گه‌ر هاتو یاسایی بودجه په‌سه‌ند نه‌كرا.