خەندان-
دادگای تایوان سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر ژنێکدا سەپاند کە ساڵی رابردو بەهۆی گومانکردن لە خۆشەویستەکەی ئاگری لە شوقەکەی بەردابو و بو، لەئەنجامدا بوبوە هۆی مردنی 46 کەس و برینداربونی 41 کەسی دیکە.
پۆلیس ژنێکی بە ناوی هوانگ کی کی تەمەن 51 ساڵ بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە تۆمەتبارکرد
بەپێی روسیا تودەی،"دوای ئەوەی لەمانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی رابردو، لەشاری کاو چیونگی باشوری تایوان، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبونی 13 نهۆمی کەوتەوە و بەهۆیەوە 46 کەس مردن و 41 کەسی دیکەش برینداربون، پۆلیس ژنێکی بە ناوی هوانگ کی کی تەمەن 51 ساڵ بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە تۆمەتبارکرد".
بەمەبەست ئاگری لە شوقەی خۆشەویستەکەی بەرداوە
لەدوای دەستگیرکردنی هوانگ، دادگا تۆمەتی ئاگرکردنەوە و کوشتنی بەئەنقەست خستە پاڵ و داواکرا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێنێت، نوێنەری داواکار رایگەیاندوە، بەمەبەست ئاگری لە شوقەی خۆشەویستەکەی بەرداوە، بۆ ئەوەی شەرمەزاری بکات دوای ئەوەی گومانی لێکرد ناپاکی لێکردبێت، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەشی هیچ جۆرە پەشیمانییەکی پێوەدیار نەبوە".
بەمەبەستی دەرکردنی مێشولە لە شوقەکەدا بغوردی هەڵکردوە
هوانگ لەبەردەم دادوەر دانی بەوەداناوە،، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەوەنەداوە پێش جێهێشنی ژورەکە چی رویداوە، سەرەتا وتویەتی پێش دەرچونم بغوردەکەم کردوەتە سەبەتەی خاشاکەوە دواتر وتویەتی نازانم چی رویداوە".
دوای تێهەڵچونەوەی بڕیارەکە، کەمکرایەوە بۆ زیندانیکردنی هەتا هەتایی
دوێنێ هەینی، پاش ئەوەی دادگا هەمو تۆمەتەکانی بەسەر ئەو ژنە تەمەن 51 ساڵەدا ساغکردەوە، بڕیاریدا بە لەسێدارەدانی بەڵام دوای تێهەڵچونەوەی بڕیارەکە، کەمکرایەوە بۆ زیندانیکردنی هەتا هەتایی.