خهندان-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگهیاند، لهدوای سهردانهكهی نێنسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئهمریكا بۆ تایوان، چین 11 موشهكی ههڵدا كه پێنج لهو موشهكانه له نزیک ژاپۆن کەوتونەتە خوارەوە، دهشڵێت، كاردانهوهی چین لهبارهی سهردانهكه ناپێویست و مهترسیداربو.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لهگهڵ دهنگی ئهمریكا لهبارهی سهردانی نێنسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئهمریكا بۆ تایوان رایگهیاند، "نێنسی پێلۆسی لە بەشی یاسادانەرانی ئێمەیە کە بەشێکی سەربەخۆ و هاوبەشی حکومەتە، ئەو مافی ئەوەی هەیە ئەو سەردانە بکات وەک زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێسەکەمان سەردانی تایوانیان کردوە لەنێویاندا ئەمساڵ، بەڵام بەبێ گوێدانە ئەوە، کاردانەوەی چین ئەوەندە ناپێویست و ئەوەندە مەترسیدارە، هەرچییەک هەستی پێبکات لەبارەی سەردانەکەوە، 11 موشەکی بالیستی هەڵدا لەنێویاندا بەسەر تایواندا، کەشتییەکانی دەنێرێت بۆ هەمو دەوروبەری تایوان".
پێنج لەو موشەکانەی کە چین هاویشتونی لە نزیک ژاپۆن کەوتونەتە خوارەوە
ئاماژهی بهوهشكرد، پێنج لەو موشەکانەی کە چین هاویشتونی لە نزیک ژاپۆن کەوتونەتە خوارەوە، "پێموایە ئەوەی لە وڵاتانی سەرتاسەری ناوچەکە دەیبیستن، لەنێویاندا وڵاتانی ئاسیای گروپی ASEAN کە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، نیگەرانی ڕاستەقینەیان دەربڕیوە بەرامبەر ئەم کارانە کە چەندە دەتوانن ناسەقامگیر و مەترسیداربن، بۆیە پێموایە زۆر گرنگە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەیت".
ئەمریکا بڕیار نییە بەشداری هیچ کردارێکی وروژێنەر بکات
ئەنتۆنی بلینکن باسی لهوهشكرد، "ئەمریکا بڕیار نییە بەشداری هیچ کردارێکی وروژێنەر بکات، ئێمە پێمانوایە پێویستە دەریاکان ئارام بکرێنەوە، گەروی تایوان گرنگییەکی هێجگار زیندووی هەیە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە".