خه‌ندان-
ئەدھەم بارزانی ێشنیارێك بۆ پەرلەمانی کوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژە یاسایەک بخاتە دەنگدان بۆ ئەوەی تەواوی بابەت و یاسایەکانی کە پەیوەستن بە دیموکراسی و ئازادی كه دەنگی لە سەرداوە، ئه‌وكات جەماوەری داماوی کوردستان واز لە رۆژنامەنۆسی و ئازادی بیروڕا دەڕبرین و خۆپیشاندان ده‌هێنێت.
ئەدھەم بارزانی ئه‌مشه‌و له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "من پێشنیار دەکەم پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسایەک بخاتە دەنگدان بۆ ئەوەی تەواوی بابەت و یاسایەکانی کە پەیوەستن بە دیموکراسی و ئازادی و پەرلەمان دەنگی لە سەرداوە، وەک ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕا و ئازادی خۆپیشاندان قەدەغە بکرێن".
له‌دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه، جەماوەری داماوی کوردستان واز لە رۆژنامەنوسی و ئازادی بیروڕا دەڕبرین
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه، "جەماوەری داماوی کوردستان واز لە رۆژنامەنوسی و ئازادی بیروڕا دەڕبرین و خۆپیشاندان ده‌هێنن، چیتر ناگیرێت و ناڕفێندرێت و مۆبایلەکانیان نابردرێن و لە کوتاییدا زیندانی ناکرێن، چونکە ئاگاداردەبن کە ئەم کارانە لە وڵاتی سەدان ھه‌زاران شەھیددا قەدەغهو یاساغە".
تا ئێستا ده‌ستگیركردنی چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان و رۆژنامه‌نوسان لە كوردستاندا به‌رده‌وامی هه‌یه
له هه‌رێمی كوردستاندا تا ئێستا ده‌ستگیركردنی چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان و رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوشدا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی بێمۆڵه‌ت و تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر ده‌یان چالاكوان و رۆژنامه‌نوس سزادراون و تا ئێستاش به‌شێكیان له زینداندان.