هەواڵی ئەمڕۆ

بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکاربو

09:45 - 05/08/2022

7278جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بە بڕیاری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، هەندرێن هیوا موفتی وه‌ك بەڕێوەبەری گشتی نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکاربو.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "بە بڕیاری  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، (هەندرێن هیوا موفتی) لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربو".

ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (1965)ە و  لە بنەماڵەی موفتی گەورەی دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە
ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (1965)ە و  لە بنەماڵەی موفتی گەورەی دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە و برازای (کەمال موفتی)یە، ماوەی هه‌شت ساڵە پلەی وەزیفی جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەیە و لەسەرەتایی کردنەوەی فڕۆکەخانەوە بەڕێوەبەری چالاکی زەمینی فڕۆکەخانەیە.

ھەڵگری سێ بڕوانامەی بەکالۆریوسە بەم ناونیشانانە:
یه‌كه‌م: بەکالۆریوس لە ئادابی ترجمەی زمانی ئینگلیزی.

دوه‌م: بەکالۆریوس لە زانستی فڕۆکەوانی (فڕۆکەوان).

سێیه‌م: بەکالۆریوس لە زانستی سەربازی.