كه‌شناسی هه‌رێم واده‌ی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ئاشكرا ده‌كات

08:10 - 05/08/2022

10471جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،  لە ڕۆژی دوشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبنه‌وه‌، کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمەی روی لە ناوچەکە کردبو لە رۆژی دووشەممەوە لاوازدەبێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سوک بە درێژایى کاتەکان، کاریگەری  تۆزەکە زیاتر دەبێت لەسنورى پارێزگاى که‌رکوک و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى هەرێم.

لە ڕۆژی دوشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبنه‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لە ڕۆژی دوشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبنه‌وه‌، کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمەی روی لە ناوچەکە کردبو لە رۆژی دووشەممەوە لاوازدەبێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی.
 پله‌ی گه‌رما لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی دەبن
به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی، پله‌ی گه‌رما لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی داده‌به‌زێت.