خه‌ندان-
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكا به‌رهه‌مدار بوه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه كۆبونه‌ته‌وه و په‌یامی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، كه پڕچه‌ككردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكاری دیكه ده‌گرێته‌وه، راده‌گرن".
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "سه‌ردانمان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له كاتێكدایه هه‌مو دونیا سه‌رقاڵه به شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیاوه، بۆیه هاتنه‌كه‌مان پێویستبو، كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی جیاوازمان كرد، پێشوازی باشمان لێكراوه و توانراوه په‌یامی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش كه ئێستا هه‌یه ده‌بینێته‌وه، له هه‌مو كۆبونه‌وه‌كان به گرنگی و ستایشه‌وه باسی رۆڵی پێشمه‌رگه كراوه له شه‌ڕی دژی داعشدا و هه‌موان سه‌رسام بون به‌و قاره‌مانێتی و فیداكاریه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌زاران شه‌هید و ده‌یان هه‌زار برینداری له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه".
ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانمان، راده‌گرین".
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه
شۆڕش ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكرد، "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مریكاییه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان كردین، كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت".
له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ دروست ده‌كرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ دروست ده‌كرێت، ئه‌وان چه‌ندان داواكارییان هه‌بوه، ئێمه هه‌مومان جێبه‌جێكردوه، ئه‌وه عێراقی ئێستایه، هه‌تا كارێك جێبه‌جێ ده‌بێت، ماندوبون و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری پێویسته".