خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان گروپێك له تیرۆرستانیان له رۆژهه‌ڵاتی سوریا كردوه‌ته ئامانج كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رۆژی 4ی ئه‌م مانگه سه‌ربازانی ڕوسیا، دوای ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگری به‌رده‌وام، گروپێك له چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستیان به‌ناوی "شه‌هیدانی دو گوند"كردوه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌میشیان له‌ناوبراون، له‌كاتێكدا ئه‌م گروپه تیرۆریستییه له په‌ناگه ئاماده‌كراوه‌كانی بیابانه‌كان خۆیان حه‌شاردابو".
ئه‌م گروپه چه‌كدارانه بنكه‌كانیان له ناوچه‌ی ته‌نه‌فی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا جێگیراون
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م گروپه چه‌كدارانه بنكه‌كانیان له ناوچه‌ی ته‌نه‌فی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا جێگیراون، كارمه‌نده‌كانیشیان له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مریكاوه دابین ده‌كرێن و ڕاهێنانیان پێده‌كرێت".
ئه‌و چه‌كدارانه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تاوانی كوشتن‌یان ئه‌نجامداوه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و چه‌كدارانه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تاوانی كوشتن‌یان له دژی دانیشتوانی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی بادیه ئه‌نجامداوه".
تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانان كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی سوپای سوریا بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه و هیچ لێدوانێكی فه‌رمیشی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.