خه‌ندان-
زانایانی گه‌ردونناسی رایانگه‌یان، له‌ڕێگه‌ی كاتژمێرێكی خودكارانه‌ی په‌ره‌پێدراوه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه زه‌وی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردوه له ته‌واوكردنی خولانه‌وه به‌ده‌وری خۆیدا و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه زه‌وی چیدیكه توشی خاوبونه‌وه نه‌بوه به به‌راورد به چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر.
به‌پێی وێبسایتی space.com، زانایانی گه‌ردونناسی له پاش ئه‌نجامدان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كرده‌یی رایانگه‌یاند، كه هه‌ساره‌ی زه‌وی كورتترین رۆژی خۆی له ساڵه‌كه‌دا تۆماركردوه ئه‌ویش له رێگه‌ی سوڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆیدا و به خێرایی 1.59 ملی خوله‌ك ته‌نها له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا دیارده‌ی خاوبونه‌وه‌ی زه‌وی به‌ره‌و باشتر چوه و كاتی خولانه‌وه‌ی خۆی بێ خاوبونه‌وه ته‌واو ده‌كات
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆیدا، هه‌ساره‌كه‌مان كرده‌ی رۆژ و شه‌و دروست ده‌كات، بۆیه سه‌ده پاش سه‌ده زه‌وی روبه‌ڕوی خاوبونه‌وه‌یه‌كی گشتی بوه له ته‌واوكردنی سوڕانه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌وری خۆیدا و به
360 پله‌ی ته‌واو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا ئه‌م دیارده‌ی به‌ره‌و باشتر چوه له ئێستاشدا زه‌وی كاتی خولانه‌وه‌ی خۆی به ماوه‌یه‌كی ته‌واو و بێ خاوبونه‌وه ته‌واو ده‌كات.
سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خێرابونی بۆ چینه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
زانایان باسیان له‌وه‌شكردوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكاری تایبه‌تی هه‌یه كه زه‌وی له ئێستادا خولانه‌وه‌ی خۆی به ته‌واوه‌تی و خێراتر ته‌واو ده‌كات له 24 كاتژمێردا و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پرۆسه‌ی ناوه‌خن و چینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی ئه‌رێنی بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی روبه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كانی زیاد له پێویست خاوبونه‌وه نه‌بێت.