خه‌ندان-
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق "یونامی" رایگه‌یاند، پێشوازی له بانگه‌وازه‌كانی گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كات، سه‌ركرده‌كان ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له پێشینه دابنێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ قه‌یرانه‌كان، هیچ حزب و گروپێك ناتوانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه قه‌یرانه‌كه ئه‌وانی تێدا نییه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نییه".
یونامی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له چه‌ند مانگ و چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) به‌رده‌وام داوای دیالۆگی كردوه وه‌ك كاریگه‌رترین ڕێگه بۆ ده‌ربازبون له قه‌یرانی سیاسی درێژخایه‌ن، دیالۆگی مانادار له نێوان هه‌مو لایه‌نه عێراقییه‌كان ئێستا له جاران به‌په‌له‌تره، چونكه ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه مه‌ترسی خێرای په‌ره‌سه‌ندنی له‌م كه‌شوهه‌وای سیاسییه ئاڵۆزه‌دا نیشانداوه، له كاتێكدا حیزبه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی بنه‌ما دیموكراسییه‌كانی وه‌ك پابه‌ندبون به ده‌ستور و ڕێزگرتن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه تادێت ڕه‌چاو ناكرێن، شكستهێنانیان له پێشكه‌وتنیان كاریگه‌ری نه‌رێنی ڕونی له‌سه‌ر متمانه‌ی گشتی هه‌بوه".
هیچ حزب و گروپێك ناتوانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه قه‌یرانه‌كه ئه‌وانی تێدا نییه
راشیگه‌یاندوه، "هیچ حزب و گروپێك ناتوانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه قه‌یرانه‌كه ئه‌وانی تێدا نییه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نییه، پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له ڕێگه‌ی دیالۆگێكی گشتگیره‌وه ڕونه، له نه‌بونی دیالۆگدا، ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رده‌وام له‌ژێر كاریگه‌ریی زاڵبونی به‌رژه‌وه‌ندییه كێبڕكێكاره‌كان ده‌مێنێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری زیاتر، خه‌ڵك باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، سیناریۆیه‌كی له‌و جۆره به‌رگه ناگیرێت".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یونامی پێشوازی له بانگه‌وازه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كات
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یونامی پێشوازی له بانگه‌وازه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كات و ده‌ستخۆشی له ده‌ربڕینه‌كانی پشتیوانی له هه‌مو لایه‌نه سیاسی ده‌كات، داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌بێ دواكه‌وتن پابه‌ندبن و چالاكانه به‌شداری بكه‌ن و له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كان ڕێكبكه‌ون".
عێراقییه‌كان پێویستیان به به‌رده‌وامی ململانێی ده‌سه‌ڵات و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه نییه
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا یۆنامی ده‌ڵێت، "جگه له‌وه‌ش، له ئێستا گۆڕینی وشه بۆ كرده‌وه زۆر گرنگه، عێراق ناتوانێت دیالۆگێكی دیكه‌ی نیشتمانی به‌خۆڕایی بڕوات، عێراقییه‌كان پێویستیان به به‌رده‌وامی ململانێی ده‌سه‌ڵات و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه نییه، ئه‌وان پێویستیان به چاره‌سه‌ر و پابه‌ندبونه به جێبه‌جێكردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له قه‌یرانی سیاسی ده‌ربهێنن".
عێراق ڕوبه‌ڕوی لیستێكی به‌رفراوانی پرسه ناوخۆییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "عێراق ڕوبه‌ڕوی لیستێكی به‌رفراوانی پرسه ناوخۆییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بوه‌ته‌وه، زۆر پێویستی به چاكسازی ئابوری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه كاریگه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كی فیدڕاڵی هه‌یه كه ئه‌مانه به‌شێكن له كێشه‌كان، لێره‌وه كاتی ئه‌وه هاتوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن و له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كار بكه‌ن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ پشتگیریكردن و هاوكاریكردن".