خەندان-
دوای شەش رۆژ لە دواکەوتنی دابەشکردنی موچە، ئەمڕۆ دوشەممە موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە، دارایی و ناوخۆش چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری دەکرێت، چونکە لەئێستادا پارەی هەر چوار وەزارەتەکە گەیشتوەتە بانکەکان.
ئەمڕۆ موچەی مانگی تەمموزی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی تەمموزی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ئەو موچەیەش لەلایەن هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان دابینکراوە.
پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە گەیشتوەتە بانکەکان
ئاماژەی بەوەشکرد، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80، وەزارەتی ناوخۆ گەیشتوەتە بانکەکان و بۆ دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەتانەش چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکەن.
سبەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتیشی، بەگوێرەی خشتەی موچە ئەگەر ئەمڕۆ بڕیاری دابەشکردنی موچە بدرێت، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت، هەروەها سبەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت، چوارشەممەش وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.
خشتەی دابەشکردنی موچە:
