خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 61 ساڵیان له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له ناحیه‌ی سیروان دۆزیوه‌ته‌وه كه چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر مردنیدا تێپه‌ڕێوه.
مقدم به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردو بنكه‌ی پۆلیسی سیروان ئاگاداركرایه‌وه به‌بونی ته‌رمێك له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی ناحیه‌ی سیروان، پاش گه‌یشتنی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی پولیس و به‌ڵگه و تاوان، ده‌ركه‌وت ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی جه‌لال محه‌مه‌د حسێن ته‌مه‌ن 61 ساڵ دۆزرایه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتیه هیچ پیشه‌یه‌كی نه‌بوه و پێشتر به‌ته‌نها خۆی له‌خانویه‌كدا ژیاوه
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌و هاوڵاتیه هیچ پیشه‌یه‌كی نه‌بوه و پێشتر به‌ته‌نها خۆی له‌خانویه‌كدا ژیاوه، چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر مردنیدا تێپه‌ڕیوه".
ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری مردنه‌كه‌ی
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری مردنه‌كه‌ی و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌بنكه‌ی پولیسی سیروان بۆ ڕوداوه‌كه ڕێكخراوه"