خەندان-
ناوەندی راگەیاندنی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی هێرشەکەی تورکیا لە زاخۆ رایگەیاند، هیچ هێزێکیا نیە لەو ناوچەیەی کە کۆمەڵکوژییەکەی تیادا ئەنجامدراو گردەکانی نزیک ئەو ناوچەیەش لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراون، هەروەها هێزە سنورییەکانی عێراق و هێزە جیاجیاکانی هەرێمیش هەن کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن، دەشڵێت، "ئەم ڕوداوە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە".
ناوەندی راگەیاندنی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەمشەو لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، هیچ هێزێکیان لەو ناوچەیە نیە کە دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژیەکەی تیادا ئەنجامداوە، دەوڵەتی تورکیا ئامانجی ئەوەیە ژیانی هاوڵاتیان کۆتایی پێبێت و لە هەرێمەکە دەریان بکات.
لە دژی ئەم تاوانە مرۆڤایەتییە هەڵوێست وەربگرن
هەپەگە داوا لەو کەسانە دەکات کە باوەڕیان بە ڕاستی هەیە و "بە ویژدانەوە ئەو کوشتارە دڕندانەیە لە دەرەوەی ڕەوشتی مرۆیی دەوڵەتی تورکیا دەبینن لە دژی ئەم تاوانە مرۆڤایەتییە هەڵوێست وەربگرن".
نابێت کەس هەوڵ بدات ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئەنقەستانەی دەوڵەتی تورکیا بشارێتەوە
لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتوە، "نابێت کەس هەوڵ بدات ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئەنقەستانەی دەوڵەتی تورکیا بشارێتەوە و بۆ ئەو ڕوداوە دەستگیرۆیی بکرێت، چونکە ئەمە یەکەم کۆمەڵکوژی نییە دەوڵەتی تورکیا دەیکات، پێشتر لە 11ی (ئاب/8)ی 2020 دا بە ئەنقەست دو گەورەبەرپرسی سەربازی عێراقی کردە ئامانج و کوشتنی، هێرشەکە بۆ هەمان مەبەست کۆمەڵکوژییەکی پلان بۆ داڕێژراو بو، ڕێکەوت نییە، تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردودا بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی لە بامەڕنێ و کانی ماسی و چەند شوینی دیکە کردوەتە ئامانج".
هیچ هێزێکمان نییە لەو ناوچەیەی کە رۆژی چوارشەممە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا
ئەوەشی خستووەتەڕو، "هیچ هێزێکمان نییە لەو ناوچەیەی کە رۆژی چوارشەممە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا لە ناوچەکانی نزیک ئەم هەرێمەش گردەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراون و لە ناوچەکەدا باڵادەستن، هەروەها هێزە سنورییەکانی عێراق و هێزە جیاجیاکانی هەرێمیش هەن کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن لە ناوچەکەدا، بۆیە ئەم ڕوداوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
پاشنیوەڕۆ رۆژی چوارشەممە 20ی (تەمموز/7)ی 2022، ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ بە چوار تۆپ لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراو بەهۆی کوژرانی 9 گەشتیاری عەرەب و برینداربونی 23 گەشتیاری دیکە، ڕوداوەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو لایەنە سیاسییەکان بە توندی دژی هێرشەکە وەستانەوە، ئهنجومهنی وهزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ژمارهیهك بڕیاری لهبارهی بۆردومانهكهوە دهركرد و بڕیاریدا، باڵیۆزی عێراق له ئهنقهره بكشێنێتهوه و بهفهرمیش له ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتوهكان سكاڵا لهسهر تورکیا تۆماربكات.