خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا ده‌ركرد و بڕیاریدا، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره بكشێنێته‌وه و به‌فه‌رمیش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ولاته تۆماربكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مشه‌و مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی كرد، له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نه‌كه به توندترین زاراوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی توركیای كرد كه له هاوینه‌هه‌واری گه‌شتیاری له پارێزگای ده‌هۆك هاوڵاتیانی بێتاوانی كرده ئامانج، ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها پشتگوێخستنی لایه‌نی توركی بۆ به‌رده‌وامبونی داواكاری عێراق سه‌باره‌ت به راگرتنی پێشێلكارییه‌كان دژ به سه‌روه‌ری و ئاسایشی هاوڵاتیان و رێزگرتن له بنه‌مای دراوسێیه‌تیه‌كی پشتڕاستده‌كاته‌وه.
ده‌قی بڕیاره‌كانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی كرد كه دۆسیه‌ی یه‌كپارچه‌ی هێرشه دوباره‌بوه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی عێراقییه‌كان ئاماده بكات، هه‌روه‌ها سكاڵایه‌كی به‌په‌له له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكات.
دوه‌م: ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا له عێراق و ئاگاداركردنه‌وه‌ی له سزاكه‌یان.
سێیه‌م: هێنانی به‌رپرسی كاروباری عێراق له ئه‌نقه‌ره بۆ مه‌به‌ستی ڕاوێژكاری، ڕاگرتنی ڕێكاره‌كانی ناردنی باڵیۆزی نوێ بۆ توركیا.
چواره‌م: ئاڕاسته‌كردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی سنوری عێراق و توركیا، هه‌روه‌ها بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له خۆ.
پێنجه‌م: به‌دواداچون بۆ قوربانیانی هێرشه‌كه و كه‌سوكاری شه‌هیدان، و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان.
شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی چاره‌نوسساز بۆ رێگریكردن له پێشێلكاری.
حه‌وته‌م: داواكردن له توركیا داوای لێبوردنێكی فه‌رمی پێشكه‌ش بكات و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سه‌رجه‌م خاكه‌كانی عێراق بكشێنێته‌وه.
هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆی دوپاتكرده‌وه بۆئه‌وه‌ی خاكی عێراق ببێته گۆڕه‌پانی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێك و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حسابه‌كان، هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی توندی خۆی له بونی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستی یان گروپێكی چه‌كدار له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی دوپاتكرده‌وه.