هەواڵی ئەمڕۆ

یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكای به‌په‌له‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئۆكرانیا

01:34 - 12/07/2022

1517جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا

خه‌ندان-

ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی به‌ ئۆكرانیا و له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا، به‌ بڕی یه‌ك ملیار یۆرۆ هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات و له‌ دو رۆژی داهاتوشدا هاوكارییه‌كانی ده‌گاته‌ كیێڤی پایته‌خت.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاش داواكارییه‌كانی به‌رپرسانی ئۆكرانیا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ په‌له‌ به‌ هاوڵاتیانیان له‌ ناوچه‌كانی جه‌نگ، بڕیاریاندا هاوكاری خێرا ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

هاوكارییه‌كان له‌ دورۆژی داهاتودا ده‌گاته‌ ئۆكرانیا
ئاماژه‌شیان به‌وه‌شكردوه‌، به‌ بڕی یه‌ك ملیار یۆرۆ هاوكاری مرۆیی و به‌په‌له‌یان بۆ ئۆكرانیا ته‌رخان كردوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌ 2 رۆژی داهاتودا ده‌گاته‌ كیێڤی پایته‌خ و له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێت.
كۆی گشتی هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئۆكرانیا تا ئێستا  دو ملیار و 200 هه‌زار یۆرۆ
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ زباینێك زتێنجۆورا، وه‌زیری دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، "به‌م هاوكارییه‌ نوێیه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆی گشتی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئۆكرانیا بۆ دو ملیار و 200 هه‌زار یۆرۆ به‌رز ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه‌ش به‌رده‌وامده‌بین".
ئه‌م هاوكارییانه‌ رێگا بۆ به‌ده‌ستخستنی پێویستییه‌ به‌ په‌له‌كانی ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه‌
وتیشی، "ئه‌م هاوكارییه‌ نوێیه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێگا بۆ به‌ده‌ستخستنی پێویستییه‌ به‌ په‌له‌كانی ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه‌ و هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وامیان ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئۆكرانیا به‌ ئامانجه‌كانی خۆی ده‌گات".