هەواڵی ئەمڕۆ

ئوردن: باوکێک دو کچی خۆی کوشت و لەنزیک ماڵەکی خۆیان ناشتنی

03:02 - 05/07/2022

2134جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەسەڵاتدارانی ئوردن، وردەکاری روداوێکی "جەرگبڕ" بڵاودەکەنەوە، کە تێیدا دو کچی تەمەن منداڵ بە دەستی باوکیان کوژران و دواتریش لە نزیک ماڵی خۆیان نێژراون.

هاوسەری پێشوی توشی نەخۆشی دەرونی بوە و ئازار و ئەشکەنجەی منداڵەکانی دەدات

سایتی روسیا تودەی، ئەمڕۆ سێشەممە  لەزاری وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی  ئوردن بڵاویکردوەتەوە،" دوای ئەوەی شەوی رابردو هێزەکانی پۆلیسمان زانیاریان لە ژنێکی بەرەگەز عەرەب پێگەیشت کە لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە و رایگەیاندوە،"

هاوسەری پێشوی توشی نەخۆشی دەرونی بوە و ئازار و ئەشکەنجەی منداڵەکانی دەدات و بەشێوەیەکی بەردەوام لێیان دەدات و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، دەستمان بە لێکۆڵینەوە ی ورد کرد".

 لەماوەیەکی کەمدا گەیشتینە شوێنی روداوەکە، لەماڵەکەیاندا کە چوار منداڵیان هەبو، تەنها دو منداڵیانی لێبو

ئاماژەی بەوەشکردوە،" لەماوەیەکی کەمدا گەیشتینە شوێنی روداوەکە، لەماڵەکەیاندا کە چوار منداڵیان هەبو، تەنها دو منداڵیانی لێبو، دوای وەرگرتنی وتە لێیان بۆمان دەرکەوت بەردەوام ئازار و ئەشکەنجەدراون و هەر بەو هۆیەشەوە دو خوشکیان کە تەمەنیان نۆ ساڵان و 12 ساڵان بوە، مردون و هەر باوکیشیان لە نزیک ماڵەکەی خۆیان ناشتونی".

پێش دە رۆژ  بە دار گۆچان لە یەکێک لە کچەکانی داوە و مردوە

باسی لەوەشکردوە،" دوای لێکۆڵینەوە لە باوکی منداڵەکان دانی بەوەداناوە، پێش دە رۆژ  بە دار گۆچان لە یەکێک لە کچەکانی داوە و مردوە، دوای چەند رۆژێکیش بەهەمان شێوە کچەکەی دیکەی کوشتوە و دواتر ناشتویەتی".

بە وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، گۆڕی دو کچەکە هەڵدراونەتەوە 

ئاشکراشیکرد،" بە وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، گۆڕی دو کچەکە هەڵدراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کراون، دوانەکەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکراون بە مەبەستی چاودێریکردنی تەندروستی جەستەیی و دەرونیان".