خه‌ندان-
شاره‌زایه‌كی بواری خشۆكه‌كان و یه‌كێك له راوكه‌رانی ماره دڕنده و هێرشبه‌ره‌كان كه له ئه‌فریقای باشور ده‌ژی رایگه‌یاند، له بونی مارێكی ده‌گمه‌نی دوسه‌ر ئاگاداركراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجبوه ئه‌م ماره زیان به‌خشی نییه و له‌سه‌ر هێلكه‌ی ئاژه‌ڵانی دیكه ده‌ژی و "ئه‌م جۆره ماره ده‌گمه‌نانه درێژییه‌كه‌یان تا 30 سانتیمه‌تر درێژ ده‌بێت".
نێك ئێڤنس، شاره‌زای بواری خشۆكه‌كان و یه‌كێك له راوكه‌رانی ماره دڕنده و هێرشبه‌ره‌كان كه له ئه‌فریقای باشور توێژینه‌وه زانستی بایۆلۆژییه‌كانی ئه‌نجامده‌دات رایگه‌یاند، له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندی پێوه كراوه كه مارێكی دوسه‌ر بونی هه‌یه و پێویسته بچێت و دوریبخاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر یه‌كێك دروستبكات.
ئه‌وه‌ی بینیم جێگه‌ی تێبینی كردن و سه‌رسوڕمانێكی زۆربو
وتیشی، "له‌لایه‌ن خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه مارێكی ده‌گمه‌نی دوسه‌ر له‌نێو كێڵگه‌كه‌یدا بونی هه‌یه، كاتێك چومه ئه‌و شوێنه، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی بینیم جێگه‌ی تێبینی كردن و سه‌رسوڕمانێكی زۆربو".
ئه‌و ماره به (هێلكه خۆره‌كان) ناسراوه
ئه‌و شاره‌زایه باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌وه‌ی بینیم دیتنی مارێكی دوسه‌ری ده‌گمه‌ن بو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان دروستناكات و به ماره "هێلكه خۆره‌كان" ناسراوه و له‌سه‌ر هێلكه‌ی ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانی دیكه ژیان ده‌گوزه‌رێنێت".
ماره‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵانێكی دڕه‌نده نین و ئه‌وه‌ی ئه‌وان سڵی لێده‌كه‌نه‌وه مرۆڤه‌كانه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ماره‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵانێكی دڕه‌نده نین و ئه‌وه‌ی ئه‌وان سڵی لێده‌كه‌نه‌وه مرۆڤه‌كانه، زۆربه‌ی كات كاتێك هێرش ده‌به‌ن ترسیان له مرۆڤ و جوڵه‌كانیانه نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ماره‌كان دڕنده‌بن".
ئه‌م جۆره ماره ده‌گمه‌نانه درێژییه‌كه‌یان تا 30 سانتیمه‌تر درێژ ده‌بێت
ئێڤنس ئاشكراشیكردوه، "ئه‌م جۆره ماره ده‌گمه‌نانه درێژییه‌كه‌یان تا 30 سانتیمه‌تر درێژ ده‌بێت و ته‌نها كێشه‌ی ئه‌م ماره له‌كاتی هه‌ستكردنه به مه‌ترسی، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوسه‌ری هه‌یه به دو ئاڕاسته‌ی جودادا ده‌یانه‌وێت خۆیان له مه‌ترسییه‌كان دوربخه‌نه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاتێكی ده‌وێت كه ئه‌و دو مێشكه پێكه‌وه هاو ته‌ریب ده‌بنه‌وه".