خه‌ندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌وروپا به‌هۆی سزا ئابورییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنت به به‌راورد به وڵاته‌كه‌ی و هۆكاره‌كه‌شی تاوانه و له ئه‌ستۆی ئه‌وروپا خۆیدایه، چونكه "خاوه‌نی سه‌روه‌ری و بڕیاری خۆی نییه و دوای ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا كه‌وتوه".
سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگری له رۆژئاواییه‌كان بكه‌ن كه ده‌ستێوه‌ردان له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یاندا بکەن.
روسیا نیگه‌رانه له فراوانبونی سنوره‌كانی ناتۆ له ناو خاكی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران
وتیشی، "وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان نیگه‌رانه له فراوانبونی سنوره‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ له نێو خاكی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران".
یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا كه‌وتوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "یه‌كێتی ئه‌وروپا چیدیكه خاوه‌نی سه‌روه‌ری و بڕیاری خۆی نییه و دوای ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا كه‌وتوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له نزیكه‌وه ئاگاداری توێژینه‌وه و تاقیگه بایۆلۆژییه‌كانی ئه‌مریكاین له ناو خاكی هه‌ریه‌كه له كۆماری گه‌لی دۆنێتسك و لوهانسك".
له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌وروپا ئه‌مریكاوه روبه‌ڕوی فشاری ئابوری بوینه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌وروپا ئه‌مریكاوه روبه‌ڕوی فشاری ئابوری بوینه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌مان ده‌رگای گفتوگۆكانی دانه‌خستوه به‌ڕوی رۆژئاوادا، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتگیری له گفتوگۆ كراوه‌كان ده‌كه‌ین".