خه‌ندان-
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له رێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی بۆسه‌ر سنوره‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ ئاماده‌كردوه و به زیادكردنی ژماره‌ی سه‌رباز و ئامێره‌كانی جه‌نگ، په‌رە به توانا سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌ده‌ن و "ناتۆ لە ئامادەباشی تەواودایە".
به پێی ئاژانسی Reuters، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی ناتۆ و بۆ ده‌ستپێكردنی دیداری ناتۆ لە مەدرید-ی پایتەخت رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاتاكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێگه‌ی خۆی له ئه‌وروپا قایمتر دهكهیان ئه‌وه‌ش له پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاو.
به زیادكردنی كه‌شتی تێكشكێنه‌ر هێزه ده‌ریاییه‌كانی ناتۆ به‌هێزتر ده‌كرێن
وتیشی، "هێزه ده‌ریاییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ئاستیان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه به زیادكردنی كه‌شتییه تێكشكێنه‌ر و فرۆكه ههڵگرهكانمان له چورا كه‌شتی بۆ شه‌ش كه‌شتی هه‌ڵگری فڕۆكه و كه‌شتی تێكشكێنه‌ر".
به ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازه‌وه، لیوایه‌كی پاڵپشتیكار بۆ لیوای چاودێری ئاسمانی پێكده‌هێنرێت
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "لیوایه‌كی پاڵپشتیكار بۆ لیوای چاودێری ئاسمانی كه له 3.000 (سی هه‌زار) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و 2.000 (دو هه‌زار) سه‌رباز پێكهاتون".
فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشبه‌ر له جۆری (شه‌به‌ح- F-35) ره‌وانه‌ی بریتانیا ده‌كرێت
باسی له‌وه‌شكردوه، "یه‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشبه‌ر له جۆری (شه‌به‌ح- F-35) ره‌وانه‌ی بریتانیا ده‌كرێت و پاڵپشتیكردنی به‌رگری ئاسمانی و هاوكاریكردن له ئه‌ڵمانیا و بریتانیا".
لیواكانی چاودێری سنوره‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی باڵتیك زیاد ده‌كرێن
بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان كار له‌سه‌ر زیادكردنی لیواكانی چاودێری سنوره‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی باڵتیك".
بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واوداین
هه‌روه‌ها، له باره‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر رێكخراوی ناتۆ، بایدن وتی، "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان به وردی كار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌رهێرشێكی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ین و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واوداین".