خه‌ندان-
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له بارودۆخی ئیداری، خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی له كۆی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە، له خانه‌قینه‌وه بۆ شنگال و له ئێستادا "ته‌عریب به‌جۆرێكی دیكه به‌رده‌وامی هه‌یه".
فه‌همی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌ڵێنمانداوه له رێگه‌ی روئیایه‌كی هاوبه‌شه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی هێمن له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا بكه‌ین، هه‌تاوه‌كو كۆی بڕگه‌كانی مادده‌ی 140 له‌و ناوچانه جێبه‌جێ نه‌كرێت نابێت قسه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ژیانی ئیداری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بكه‌ین، ئێمه زۆر نیگه‌رانین له بارودۆخی ئیداری و خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی له كۆی ئه‌و ناوچانه له خانه‌قینه‌وه بۆ شنگال".
به‌رۆژی روناك به به‌رچاوی حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌ژێر ناوێكی دیكه‌دا ته‌عریب به‌جۆرێكی دیكه درێژه‌ی هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رۆژی روناك به به‌رچاوی حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌ژێر ناوێكی دیكه‌دا ته‌عریب به‌جۆرێكی دیكه درێژه‌ی هه‌یه و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی كورد داگیرده‌كرێت، لهزۆرجێگاش ده‌بینرێت هێزه ئه‌منییه‌كان پشتیوانی ئه‌و جۆره جوڵانه‌وانه ده‌كه‌ن و هه‌مو ئه‌وانه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئاشتی و ئه‌و پڕهنسیپانهیه كه هه‌ردولا له‌سه‌ری رێككه‌وتن.
دوای بینینی مه‌ترسییه‌كان و دوای ئه‌وه‌ی كه تێگه‌یشتین، له‌دوای جه‌ژنی قوربان ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ سه‌رژمێری له عێراقدا ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی مه‌ترسیداره
فه‌همی بورهان وتیشی، "دوای بینینی مه‌ترسییه‌كان و دوای ئه‌وه‌ی كه تێگه‌یشتین، له‌دوای جه‌ژنی قوربان ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ سه‌رژمێری له عێراقدا ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی مه‌ترسیداره و ده‌بێت وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زۆر به هێمنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و ناكرێت بێ‌باك بین به‌رامبه‌ری، سه‌رژمێری حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌مو ناوچه‌كان و ئێمه دو داواكاریمان هه‌یه، یه‌كه‌میان، ده‌بێت به وردی دیراسه بكرێت پاشان ئه‌نجامبدرێت، دوه‌میان، ناكرێت له‌ناوچه‌ی له‌ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 به لیژنه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامنه‌درێن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێستا له‌ناوچه‌ی خانه‌قین عه‌ره‌بێكی زۆری هاورده كه له دوای 2006 و 2007 قهرهبوكراونهتهوه و گه‌ڕانه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی خانه‌قین و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كۆچی پێچه‌وانه‌ی كوردان هه‌یه له خانه‌قینه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی گه‌رمیان و سلێمانی، له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك جارێكی دیكه زه‌وی داگیر ده‌كرێت و له روی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌وه دۆخی ته‌واوی ناوچه‌كان زۆر خراپه، له‌ماوه‌كانی رابردوشدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه‌متر گرنگیان به مادده‌ی 140 داوه و پێویسته له بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا بابه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكه‌نه ئه‌وله‌وتی خۆیان".