خهندان-
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگهیاند، لەبەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و رێگری کردن لە بە قاچاغهاتنی کەرەستەی قەدەغەکراو، توانرا كهسێك دهستگیربكرێت كه 275 گرام ماددهی هۆشبهری له جهستهیدا شاردبوهوه.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دوێنێ سێشهممه لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە بڕی 275 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش لەناو جەستەی شاردبوەوە".
تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوه كە بڕی 73 دەنك حەبی هۆشبەر لەجۆری (میتادۆن) پێگیرا
ئاماژهی بهوهشكردوه، تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوه كە بڕی 73 دەنك حەبی هۆشبەر لەجۆری (میتادۆن) پێگیرا کە داخلی هەرێمی کوردستانی کردبو، تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دوێنێ له وتارێكدا لهمیانی بهشداریكردنی لهكۆنفراسێكدا كه تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان CNO رێكیخستبو، لهبارهی پرسی ماددهی هۆشبهر له ههرێمی كوردستان، رایگهیاند، "بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەر دەستە تەنها لە ساڵی 2021دا 1943 کەس دەستگیرکراون و لە شەش مانگی ئەمساڵیش 999 کەس دەستگیرکراون، بۆیە ئامارەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە رێژەکە لە زیادبوندایە".

ئهوهشی خستوهتهڕو، "لە نێو ئەو کەسانەی کە توشبون هەموو تەمەنەکانی تێدایە لە 18 ساڵییەوە بگرە تا دەگات بە 50 ساڵی و سەروتریش و لە هەمو ئاستێکی روشنبیری تێدایە، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بازرگانی گەورەی ماددەی هۆشبەر نییە و ئەوەی هەیە زیاتر گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرە، خەڵکانێک بەکاردەهێندرێن و خەڵکانێک کە لەبەرامبەر بڕێک پارە ماددەی هۆشبەریان پێ دەگواسترێتەوە بۆ نێو شارەکان".