باڵیۆزی روسیا: سزاكانی واشنتن بۆسه‌ر مۆسكۆ بونه‌ته‌ هۆكاری قه‌یرانه‌كانی ئه‌مریكا

11:50 - 29/06/2022

1278جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ناتۆڵی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی روسیا

خه‌ندان-

باڵیۆزی روسیا له‌ واشنتن-ی پایته‌خت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، دروستبونی قه‌یرانه‌كانی جیهان هۆكاره‌كه‌ی خودی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بو كه‌ وایان بیرده‌كرده‌وه‌ به‌ سه‌پاندنی سزا، روسیا به‌ره‌و هه‌ڵدێر راپێچده‌كه‌ن، به‌ڵام "به‌هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان، جیهان خۆیخستوه‌ته‌ گێژاوی قه‌یرانه‌كانه‌وه‌".

به‌پێی تۆڕی هه‌وڵی Russia Today، ئه‌ناتۆڵی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی روسیا له‌ واشنتن ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌، به‌رپرسایری یه‌كه‌می قه‌یرانه‌كانی ئێستای ئه‌مریكا ئه‌و سزایانه‌یه‌ كه‌ واشنتن به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاندویه‌تی.

به‌هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا، جیهان خۆیخستوه‌ته‌ قه‌یرانێکی قورسەوە
وتیشی، "به‌هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان، جیهان خۆیخستوه‌ته‌ گێژاوی قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ و به‌رپرسی یه‌كه‌میش ته‌نها ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ وایانده‌زانی به‌ سه‌پاندی سزا، روسیا روبه‌ڕی ئاسته‌نگی ده‌كه‌نه‌وه‌".
روی قه‌یرانه‌كان له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكایه‌ نه‌وه‌ك خودی روسیا
باڵۆزی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "راگه‌یاندنی جه‌نگی ئابوری له‌لایه‌ن جیهانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری نه‌رێنی و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ ئابوری  جیهان گه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌رێنیانه‌ قه‌یرانی جیهانی دروستكردوه‌ و روی قه‌یرانه‌كانیش له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكایه‌ نه‌وه‌ك خودی وڵاته‌كه‌مان".
نرخه‌كان له‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 14 (چوارده‌) ساڵی رابردودا به‌رزبونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ تۆمارنه‌كراوه‌
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "نرخی كه‌ره‌سته‌ی به‌كاره‌به‌ره‌كان له‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رویان له‌ هه‌ڵكشانكردوه‌ و ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا بۆ روسیا، به‌رۆكی واشنتنی گرتوه‌ و به‌شێوه‌یكی خێرا نرخه‌كان له‌و وڵاته‌ به‌رزبونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 14 (چوارده‌) ساڵی رابردودا ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌".
هه‌نگاوه‌ نادروست و به‌په‌له‌كانی ئه‌مریكایه‌ كه‌ ترس و پشێوی ناوه‌ته‌وه‌
ئه‌و باڵیۆزه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بازاڕی شتومه‌كه‌ جیهانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كات كه‌ چیدیكه‌ ناتوارێت هه‌نگاوی دواتری ئه‌و وڵاته‌ی بۆ ڕونببێته‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ نادروست و به‌په‌لانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ ترس و پشێوی ناوه‌ته‌وه‌".