ناتۆ رێكاره‌كانی ئه‌ندامبونی سوید و فینلاند ته‌واو ده‌كات

10:51 - 29/06/2022

953جار خوێندراوەتەوە

جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ناتۆ

خه‌ندان-

ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، رێكاره‌كانی به‌ ئه‌ندامبونی فینلاند و سوید كۆتا هه‌نگاوی ماوه‌، كۆتا هه‌نگاویش بریتییه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و داواكارییه‌ و  به‌ ده‌نگی 30 (سی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ناتۆ كاری په‌سه‌ندكردنی به‌ ئه‌ندابونی ئه‌و دو وڵاته‌ كۆتایی پێدێت.

به‌پێی تۆڕی Sky News، جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ناتۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندوه‌، رێكره‌كانی به‌ ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی فینلاند و سوید ته‌واو ده‌كرێت و له‌ ئێستادا له‌ دوا هه‌نگاو نزیكبونه‌ته‌وه‌.

به‌ ده‌نگی 30 (سی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیناتۆ كاری په‌سه‌ندكردنی به‌ ئه‌ندابونی ئه‌و دو وڵاته‌ كۆتایی پێدێت
وتیشی، "رێكاره‌كانی به‌ ئه‌دابونی فینلاند و سوید به‌ره‌و كۆتایی چون و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ئێستادا پێویستمان به‌ ده‌نگی 30 (سی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ناتۆ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری په‌سه‌ندكردنی به‌ ئه‌ندابونی ئه‌و دو وڵاته‌ كۆتایی پێبێت".
توركیا، سوید و فینلاد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێكه‌وتنێكیان بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆر واژۆ كردوه‌
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا، سوید و فینلاد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێكه‌وتنێكی لێكه‌تێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگییان بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆر واژۆ كردوه‌ و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ش به‌ ئه‌ندامبونی فینلاد و سوید له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ په‌سه‌ندكرا".
دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌مه‌وه‌، ئاسایشی ئۆكرانیا بوه‌ته‌ ئاڵنگارییه‌كی  پێشینه‌یی
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌مه‌وه‌، ئاسایشی ئۆكرانیا بوه‌ته‌ ئاڵنگارییه‌كی  پێشینه‌یی و ته‌واوی سه‌رنجه‌كانمان پاراستنی جیهانه‌ له‌ دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانی".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، سەرۆکایەتی کۆماری فینلاند رایگەیاندبو، لە کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی وڵاتەکەیان، سەرۆک وەزیرانی سوید، سەرۆک کۆماری تورکیا و سکرتێری گشتی ناتۆ رێککەوتنێکیان واژۆکردوه‌ و بەگوێرەی رێککەوتنەکەشیان تورکیا پشتیوانی لە ئەندامیەتی فینلاند و سوید لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکات.

نیشانەکردن

ناتۆ سويد فینلاند