خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما بەرزبونەوە بە خۆیانەوە ببینن.
ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵە لەگەڵ زیاد بونی خێرایی با
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردوەتەوە،" ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵە لەگەڵ زیاد بونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین ( 8 -10 ) کیلۆمەتر دەبێت".
سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت
ئاماژەی بەوەشکردوە،" سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (10-20 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەئاراستەی باکوری رۆژئاوا، مەودای بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە(هەولێر:39، سلێمانی:38) دەبێت
باسی لەوەشکردوە،" بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت(هەولێر:39، سلێمانی:38، دهۆک:38، کەرکوک:42، هەڵەبجە:40، سۆران:38، راپەرین:35، گەرمیان:44).