خه‌ندان-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوای روداوه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر وه‌زیری ناوخۆی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی په‌له بكرێت له به ئه‌لیكترۆنیكردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی چه‌ك كه دراون به هاوڵاتیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ و ئه‌و كه‌سانه‌ی بێمۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵده‌گرن روبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا له‌میانی به‌شداریكردنی "پێشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای های تێكس"، رایگه‌یاند، "ئەوەی پێمان بکرێت پاڵپشتیان دەبین و خۆشمان بەرنامەی زیاترمان بەدەستەوەیە بۆ هاوکاریکردنی زیاتری گەنجان و دروستکردنی هەلی کار".
وه‌زیری ناوخۆی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی په‌له بكرێت له به ئه‌لیكترۆنیكردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی چه‌ك كه دراون
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر كه تیایدا دو كه‌س كوژران، مه‌سرور بارزانی وتی، له دوای روداوه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر وه‌زیری ناوخۆی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی په‌له بكرێت له به ئه‌لیكترۆنیكردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی چه‌ك كه دراون به هاوڵاتیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ و ئه‌و كه‌سانه‌ی بێمۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵده‌گرن روبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه.
پێویستە کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێت، چونکە لەلایەن هەندێک کەسی لە یاسا دەرچوەوە، ئەنجام دەدرێت
په‌یوه‌ست به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا لە گفتوگۆداین و بەردەوام قسەمان کردوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێت، چونکە لەلایەن هەندێک کەسی لە یاسا دەرچوەوە ئەنجام دەدرێت و خۆشیان دانی پێدادەنێن و هەوڵی ئەوە دەدەن لەگەڵ ئێمە هاوکاربن و کۆتایی بەم کێشانە بێت" .
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر هێڵین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌و لیوا هاوبه‌شه‌ی بڕیاری درووستكردنی دراوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر هێڵین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌و لیوا هاوبه‌شه‌ی بڕیاری درووستكردنی دراوه، كاره‌كانی ته‌واو بووه، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی، جێبه‌جێی نه‌كردووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رونیكرده‌وه، "هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی قسه‌م كردوه، ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌مو شته‌كان لای ئه‌وان ته‌واو بوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ تا ئێستا ته‌مویلی ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌كراوه".