خه‌ندان-
دانا و كه‌ڵه بیرمه‌ندان هه‌میشه له بیركردنه‌وه سه‌یره‌كانیان كۆڵیاننهداوه و هه‌میشه هه‌ر بیر و خه‌ونی هۆشمهندانبوە كه مرۆڤایەتیان به سه‌ده‌ی نوێگه‌ری ئاشناكرد، جارێكی دیكه‌ش ئه‌م بیركردنه‌وانه هۆشیاری به‌ره‌و بنیادنانی "هۆتێلێكی فڕیو" ئاڕاسته ده‌كەن كه به وزه‌ی ئه‌تۆم كار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی New York Post بلاویكرده‌وه، هاشم ئهلغهلی، په‌یامنێری زانستی و بنیادنه‌ری ڤیدیۆ زانستییەکان رایگه‌یاندوه، دیزاینی یه‌كێك له فڕۆكه گهشتیارییە زه‌به‌لاحه‌كانی كردوه كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات و یه‌كێكه له نوێترین بیرۆكه زانستییه‌كان.
ئه‌م هۆتێله فڕیوه ده‌توانێت به یه‌كجار 5.000 (پێنج هه‌زار) سه‌رنشین له خۆبگرێت
وتیشی، "مرۆڤایه‌تی هه‌رچیه‌كی تا ئێستا بونیاد نابێت هه‌میشه له بیرۆكه‌یه‌كی ساده و سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستی پێكردوه، ئه‌م هۆتێله فڕیوه‌ی ئێمه‌ش ده‌توانێت به یه‌كجار 5.000 (پێنج هه‌زار) سه‌رنشین له خۆبگرێت كه به وزه‌ی ناوه‌كی كارده‌كات".
فڕۆكه‌كه به 20 تۆرباینی زه‌به‌لاح پاڵپشتی كراوه كه هه‌ریه‌كێكیان به وزه‌ی ئه‌تۆم كارده‌كات
هاشم ئهلغهلی باسی له‌وه‌شكردوه، "فڕۆكه‌كه به 20 تۆرباینی زه‌به‌لاح پاڵپشتی كراوه كه هه‌ریه‌كێكیان به وزه‌ی ئه‌تۆم كارده‌كات و ئه‌م فڕۆكه‌یه ده‌توانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له نیشتنه‌وه وكێشه‌ی ئۆكسجین و هۆیه‌كانی ژیان بكاته‌وه، بۆ ده‌یان ساڵ له فڕینی خۆی به‌رده‌وامبێت".
یه‌كه‌مین نمونه‌ی سه‌ركه‌وتو ده‌بێت له به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد (AI)دا
ئاشكراشیكردوه، "له‌باره‌ی به‌كاربردن و رێكخستنی كاری فڕۆكه‌كه‌وه، یه‌كه‌مین نمونه‌ی سه‌ركه‌وتو ده‌بێت له به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد (AI)دا، به‌و هۆیشه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فڕۆكه‌كه بیر له نیشتنه‌وه و ده‌ستی كار بۆ چاكردنه‌وه ناكات و له ئه‌گه‌ری بونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، زیره‌كی ده‌ستكردی فڕۆكه‌كه خۆی خۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌بێته داهاتوی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌ت وه‌ك هۆیه‌كی گواستنه‌وه‌ی مۆدێرنانه
ئه‌و دیزاینه‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌بێته داهاتوی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌ت وه‌ك هۆیه‌كی گواستنه‌وه‌ی مۆدێرنانه و هۆتێله فڕیوه‌كه به‌ده‌یان رێستۆرانت، شوێنی حه‌وانه‌وه، بازاڕگا، مه‌له‌وانگه، هۆڵی وه‌رزشی، رێستۆرانتی 360 پله‌ی تێدایه كه بۆ ده‌یان ساڵ پێویستت به نیشتنه‌وه و جێهێشتنی نابێت".