هەواڵی ئەمڕۆ

ئوردن؛ مردنی چوار کەس و بریندابونی 70 کەس بەهۆی ژەهراویبونەوە راگەیەندرا

06:46 - 27/06/2022

653جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن رایگەیاند، لەئەنجامی لێچونی غاز و ژەهراویبون بەو هۆیەوە، لە بەندەری عەقەبە، 4(چوار) کەس مردن و 70(حەفتا) کەسی دیکەش برینداربون.

 4 ( چوار) کەس مردن و 70 ( حەفتا) کەسی دیکە برینداربون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن، ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویکردوەتەوە،" لەکاتی کارکردنی رۆژانە لە بەندەری عەقەبە، تانکیەکی گواستنەوەی غازی ژەهراوی، کەوتە خوارەوە و تێکشکا و لە ئەنجامدا بڕێک لە غازەکەی دزەیکردە هەوای بەندەرەکەوە و بەهۆیەوە 4 ( چوار) کەس مردن و 70 ( حەفتا) کەسی دیکە برینداربون".

تیمەکانی بەرگری شارستانیش بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەوە

رونیشیکردوەتەوە،" راستەوخۆ دوای روداوەکە تیـمێکی شارەزا گەیشتنە شوێنەکە، هاتوچۆیان لە ناوچەکە قەدەغەکرد و تیمەکانی بەرگری شارستانیش بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەوە".

بەشی باشوری کەناراوەکانی عەقەبە چۆڵکراوە

ئاشکراشیکرد،" بەهۆی مەترسییەکانی پاشماوەی گازە ژەهراوییەکە، بەشی باشوری کەناراوەکانی عەقەبە چۆڵکراوە".