خه‌ندان-
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ رایگه‌یاند، له كۆی پشكنینی 42 كه‌س كه توشی سكچون و رشانه‌وه بون، ده‌ركه‌وتوه 21 كه‌سیان توشی نه‌خۆشی كۆلێرا بون.
سامپڵی ئەو کەسانەی توشی سکچون و ڕشانەوەبون وەرگیراوەو دەرکەوتوە توشی کۆلێرا بون
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای کۆکردنەوەی هەمو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابون لە ئەو کەسانەی توشی سکچون و ڕشانەوەبون و ئەنجامدانی شیکاری بەکرۆلۆجی بۆ سەرجەمیان دەرکەوت لەکۆی 42 کەس 21 کەسیان توشی نەخۆشی کۆلێرا بون".
نزیكه‌ی مانگێكه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشی كۆلێرا سه‌ریهه‌ڵداوه
نزیكه‌ی مانگێكه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشی كۆلێرا سه‌ریهه‌ڵداوه و تا ئێستا ده‌یان كه‌س توشی نه‌خۆشییه‌كه بون، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی پلانی فراوان بۆ ڕێكاره‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كانی سكچون و ڕێگه‌گرتن له نه‌خۆشیه‌كه گرتوه‌ته به‌ر".

به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌ڕێكاره نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیاردراوه به زیادكردن و به‌هێزكردنی تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستیه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی شوێنه گشتیه‌كان و دڵنیابون له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سزادان و داخستنی شوێنی سه‌رپێچیكار به‌تایبه‌ت چێشتخانه و كافتریاكان و ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیان لێ ده‌كرێت.