خه‌ندان-
په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا یاسای گه‌شتوگوزاری په‌سندكرد و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ دو پێشنیازه‌یاسا و هاوكات خوێندنه‌وه‌ى دوه‌میشی بۆ پێشنیازه‌یاسایه‌ك و دو پڕۆژه‌یاسا كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بونی د.هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (9)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا، به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه بریتی بو له دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ڕاپۆرتی ده‌نگدانى لێژنه‌ی هاوبه‌ش، هه‌ردو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له دانیشتنی پێشوتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دوه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابونه ڕو.
كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (82) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا
دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه هه‌بون، به ناونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (82) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاساى پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازه‌یاساى پاراستنی مافی ئاژەڵان كرا
به‌پێی خاڵی دوه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاساى سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان و پێشنیازه‌یاساى پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازه‌یاساى پاراستنی مافی ئاژەڵان كرا و لەلایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كران.
خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵی واژۆی ئەلیكتڕۆنی کرا
به‌پێی خاڵی سێیه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، كه بریتی بو له خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008.
ڕاپۆرتی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌و پێشنیازه‌یاسا و پڕۆژه‌یاسایانه كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنیان بۆ كرابو، به‌ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرانه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه تایبتمهندهكانهوه، ناونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنى پێشنیازەیاساكه و هه‌ردو پڕۆژه‌یاساكه خوێندرانه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده و بڕگه‌كانی پێشنیازەیاساكه و هه‌ردو پڕۆژه‌یاساكه خرانه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.