سەعید خەتیبزادە: کازمی چەند په‌یامێكی لە سعودیەوە گه‌یانده‌ تاران

02:59 - 27/06/2022

1422جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، مستەفا کازمی لە سەردانەکەی دوێنێیدا بۆ تاران، چەند خاڵێکی لە سعودیەوە لەبارەی گفتوگۆ دوقۆڵییەکانی نێوان تاران و ریاز گەیاندوەتە بەرپرسانی ئێران.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئامانج لەو سەردانەی دوێنێی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ بۆ تاران ئەنجامیدا، زیندوکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێرانە".

لایەنی سعودیه‌، ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەسەر ئاستی دیپلۆماتی لە بەغدا نیشانداوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایەنی سعودیه‌، ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەسەر ئاستی دیپلۆماتی لە بەغدا نیشانداوە و مستەفا کازمی لە سەردانەکەی دوێنێدا بۆ تاران، چەند خاڵێکی لە سعودیەوە لەبارەی گفتوگۆ دوقۆڵییەکانی نێوان تاران و ریاز گەیاندوەتە به‌رپرسانی باڵای تاران.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ، مسته‌فا كازمی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی جده‌ی ریازی پایته‌خته‌وه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ تاران
نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی جده‌ی ریازی پایته‌خته‌وه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ تاران، دوای ئه‌وه‌ی 25ی (حوزه‌یران/6) به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ شانشینی سعودیه‌ گه‌یشته‌ جده‌ و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌وه‌ پێشوازی لێكرا و له‌دیدارێكیشدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و هاوكاریی ئابوری نێوانیان گفتوگۆیان كرد.
سعودیە لە دوی (کانونی دوەم/1)ی 2016دا، بەتۆمەتی تیرۆر 47 کەسی لەسێدارەدا 
سعودیە لە دوی (کانونی دوەم/1)ی 2016دا، بەتۆمەتی تیرۆر 47 کەسی لەسێدارەدا کە زانای ئایینی شیعەمەزھەب نمر ئەلنمر-یان لەنێودا بو، دوای ئەوەی بەرپرسانی ئێران بە دوای یەکدا کاردانەوەیان بەرامبەر سعودیە نیشاندا، دواتر ئاگر بەردرایە باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و کۆنسوڵخانەی سعودیە لە مەشھەد.

دوای ئەم روداوانە بەھۆی جەنگی ناوخۆیی یەمەنەوە کە لە (ئازار/3)ی 2015 دەستیپێکرد، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە پچڕان، به‌ڵام له‌ (نیسان/4)ی 202ه‌وه‌ به‌ نێوه‌ندگیری عێراق گفتوگۆكانیان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌.

نیشانەکردن

ئێران سعودیە