خه‌ندان-
به‌رپرسێكی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ روداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵێكدا رویداوه و به‌هۆیه‌وه چوار منداڵ به‌هۆی هه‌ڵمژینی زۆری دوكه‌ڵه‌وه خنكاون.
به‌رپرسێكی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، روداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له ماڵه‌كانی پارێزگاكه رویداوه و زه‌ره‌ر و زیانێكی ماددی و گیانی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه چوار منداڵ هه‌ڵمژینی زۆری دوكه‌ڵه‌وه خنكاون.
كاره‌ساته‌كه هۆكاره‌كه‌ی دره‌نگ په‌یوه‌ندیكردن بوه به تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "كاره‌ساته‌كه هۆكاره‌كه‌ی دره‌نگ په‌یوه‌ندیكردن بوه به تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه و دره‌نگ به‌هاناوه‌چونی ئه‌و منداڵانه كه له ماڵه‌كه‌دا بون".