خه‌ندان-
خزمه‌تگوزاری فرایاكهوتنی خێرا و ئێمبوڵنسی وێست مێدلاندس (WMFS) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه سیستمی غازی ماڵێكه‌وه له ناوچه‌ی گینگستاندین، ژنێك مرد و پیاوێكیش به سه‌ختی برینداربو و مه‌ترسیش له‌سه‌ر ژیانی ئەو پیاوە هه‌یه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، خزمه‌تگوزاری فرایاكهوتنی خێرا و ئێمبوڵنسی وێست مێدلاندس ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ناوچه‌ی گینگستاندین له شاری برمینگهام-ی بریتانیا به‌هۆی ته‌قینه‌وه غازی نێو ماڵی هاونیشتیمانیهكهوه كوژرا و برینداربونی لێكهوتهوه.
پیاوێك زۆر به سه‌ختی برینداربوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه
وتیشی، "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی له ناكاوی سیستمی غازی نێو ماڵك له گینگستاندین، پیاوێك زۆر به سه‌ختی برینداربوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه و زه‌ره‌ر و زیانێك زۆری بهدواداهاتوه و له‌و روداوه‌شدا ژنێك مردوه".
له‌كاتی روداوه‌كه‌دا، كه‌س نه‌ده‌چو به‌هانای ئه‌و ماڵه‌وه
له باره‌یه روداوه‌كه‌شه‌وه پیاوێك كه ساهێدحاڵی روداوه‌كه بو رایگه‌یاند، خۆی و سێ كه‌سی دیكه له یه‌كه‌مین ده‌نگ و دروستبونی ئاگره‌كه ئاگاداربون و كه‌سیش نه‌ده‌چو به‌هانای ئه‌و ماڵه‌وه".
پیاوه برندارهكه ده‌یوت، ژنێك بوه به‌ژێر داروبه‌ردی ماڵه‌كه‌وه
وتیشی، "من و سێ كه‌سی دیكه به خێرایی چوینه ناو ماڵه‌كه، ئاگرێكی زۆر به‌هێز بونی هه‌بو و گوێبیستی پیاوێكبوین له به‌شی پشته‌وه ماڵه‌كه كه برینداربوبو و برینه‌كه‌شی زۆر خوێنی لێ ده‌ڕۆیشت، ئێمه‌ش رزگارمانكرد، و تا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتن ده‌یوت ژنێك بوه به‌ژێر داروبه‌ردی ماڵه‌كه‌وه".
له روداوه‌كه‌دا ژنێك مرد
ئه‌و پیاوه وتیشی، "نه‌مانتوانی ژنه‌كه بدۆزینه‌وه، به‌ڵام تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ریان هێنا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ژنه مردبو و تیمه‌كانی تهندروسیتیش پێیان وتین برینی ئه‌و پیاوه‌ی رزگارماكرد زۆر مه‌ترسیداره".