خهندان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە "دزی کردبو".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لەنوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت".
تۆمەتبار لەدایکبوی 1984، لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە
ئاماژهی بهوهشكرد، تۆمەتبار (ھ، ر، س) لەدایکبوی 1984، لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە لە دو تاوانی دزیکردندا لەماڵێکدا بڕی پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری دزیوە.
لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە
بهپێی راگهیهندراوهكهی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.