خه‌ندان-
به‌رپرسانی كۆڵۆمبیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، له میانه‌ی ته‌ماشاكردنی نمایشێكی زۆرانبازی (گای هار)دا، شوێنی ته‌ماشاكارانی ئه‌و نمایشه داڕوخاو و به‌هۆشیه‌وه سێ كه‌س مردن و 300 (سێسه‌د) كه‌سی دیكه‌ش بریندرابون و نه‌خۆشخانەكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌هۆی زۆری ژماره‌ی بریندارانه‌وه داوای هاوكاری ده‌كه‌ن.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی CBS News، به‌رپرسانی كۆڵۆمبیا ئه‌مڕۆ له راگیه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، له نمایشێكی زۆرانبازی گایهاردا له ناوچه‌ی تۆولیما، به‌هۆی داڕمانی شوێنی ته‌ماشاكردنی هاوڵاتیانه‌وه زیاتر له 300 (سێسه‌د) كه‌س برینداربون.
گاکە یه‌ك ته‌ماشاكاری كوشتوه و سێ ته‌ماشاكاری دیكه‌ش به‌هۆی داڕمانی شوێنه‌كه‌وه مردون
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گا هاره‌كه نه‌توانراوه به خێرایی كۆنترۆڵ بكرێت، له هێرشێكیدا بۆ سه‌ر هاوڵاتیان دوای روداوه‌كه، یه‌ك ته‌ماشاكاری كوشتوه و سێ ته‌ماشاكاری دیكه‌ش به‌هۆی داڕمانی شوێنه‌كه‌وه مردون.
له شوێنی داڕمانه‌كه زیاتر له 800 (هه‌شتسه‌د) بینه‌ر ئاماده‌بون
به‌رپرسانی
كۆڵۆمبیا باسیان له‌وه‌شكردوه، له شوێنی داڕمانه‌كه زیاتر له 800 (هه‌شتسه‌د) بینه‌ر ئاماده‌بون و تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داوای به‌هاناوه چونی تیمه فریاگوزارییه‌كانی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن كۆنتڕۆڵی باری برینداره‌كان بكه‌ن و ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه پڕبون له برینداری ئه‌و روداوه.