خه‌ندان-
كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا به ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له‌باره‌ی ڕاپۆرتی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان سه‌بارەت به هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و یەكەكانی نیشتەجێبون له واده‌ی خۆیدا گفتوگۆ ده‌كرێت.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان سه‌بارەت به هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا، بەئامادەبونی دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ری دوه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.