زلێنسكی: پێویستمان به‌ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌هێزتر هه‌یه‌

10:54 - 27/06/2022

1844جار خوێندراوەتەوە

ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا

خه‌ندان-

سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا به‌رده‌وامن له‌ به‌ ئامانجگرتنی بینا، ماڵ و باڵه‌خانه‌ی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و ده‌شڵێت، "دواخستنی ناردنی هه‌ر كاروانێكی هاوكاری سەربازی، رێگاخۆشكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی روسیا له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی به‌رده‌وامبێت".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ وتارێكیدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندوە، هێزه‌كانی روسیا به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌ هاوڵاتی نشینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و پێوسته‌ چه‌ك و سیستمی به‌رگری به‌هێزتر بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابینبكرێت.

هێزه‌كانمان پێویستیان به‌ سیستمی به‌رگری ئاسمانی كاریگه‌رتر هه‌یه‌
وتیشی، "هێزه‌كانمان پێویستیان به‌ سیستمی به‌رگری ئاسمانی كاریگه‌رتر هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه‌ هاوڵاتیانیانمان له‌ شه‌ڕه‌نگێزی روسیا بپارێزین".
پێویسته‌ هاوبه‌شه‌كانمان خێرا كار له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كانمان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هاوبه‌ش و هاوخه‌ممانن
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "رۆژانه‌ ئێمه‌ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ گفتوگۆداین، رێكه‌وتنێك له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ ئارادا هه‌یه‌ و به‌ڵام پێویسته‌ هاوبه‌شه‌كانمان خێرا كار له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كانمان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هاوبه‌ش و هاوخه‌ممانن".
دواخستنی ناردنی هه‌ر كاروانێكی هاوكاری، رێگاخۆشكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی روسیا له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی به‌رده‌وامبێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "دواخستنی ناردنی هه‌ر كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمانه‌وه‌، رێگاخۆشكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی روسیا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر بۆردومانكردنه‌كانی و به‌ئامانج گرتنی شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانمان".