خهندان-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، چالاكوانێكی خەڵکی سنە بە ناوی زوهرە دوستی تەمەن 40 ساڵان لە ڕۆژانی ڕابردودا لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بهتۆمهتی ئهندامێكی کۆمەڵە سزای ساڵێک بهندكردنی بە سەردا سهپێنراوه.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، زوهرە دوستی 25ی (حوزهیران/6) كه چالاكوان بوه، دوای بانگکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکردن کە بەسەریدا سهپێنرابو، ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ناسراو بە بەندی ژنان کراوە.
زوهرە دوستی ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە راگیراوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، زوهرە دوستی ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە راگیراوە.
زوهرە دوستی لە رۆژانی ڕابردودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سهپێنراوه
بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە دەستی هەنگاو کەوتوە، "زوهرە دوستی لە رۆژانی ڕابردودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز (لقی بانە) بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبی کۆمەڵە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سهپێنراوه".
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دهڵێت، زوهرە دوستی پێشتر لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک ئەندامی حزبی کۆمەڵە بوە و دوای جیابونەوە لەو حزبە لە ڕێگەی سنوری شاری بانەوە گەڕابوەوە زێدی خۆی.