خه‌ندان-
به‌رپرسێكی پۆلیسی ئوردن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، توانیویانه ناسنامه‌ی بكوژی ئه‌و كچه خوێندكارە ئاشكرابكه‌ن كه له‌به‌رده‌م زانكۆكه‌ی خۆید به پێنج فیشه‌ك كوژرا و بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێكهێنا، بەڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندا تۆمەتبارەکە ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناوه و له‌شوێنی دهستبهسهركردنەکە به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه مردوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky news، به‌رپرسێكی پۆلیسی ئوردن ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانیان توانیویانه ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌ی ئیمان ئیرشید، ئه‌و كچه خوێندكاره‌ی له‌به‌رده‌م زانكۆی زانسته كرده‌ییه‌كان له ئوردن كوژرا، ئاشكرابكه‌ن.
پۆلیس توانی ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ئاشكرابكات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوای لێكۆڵنهوهوهیهكی چڕ له‌و كه‌سه‌ی كه له پشت ناسنامه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه خۆی شاربوهوه و تۆمه‌تباربو به كوشتی ئیمان ئیرشید، كه رۆژی پێنجشه‌ممه رابردو له‌به‌رده‌م زانكۆكه‌ی خۆیدا به پێنج فیشه‌ك برینداركرا و پاشان كۆتایی به ژیانیهات، بدۆزنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ تیمیك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێكبهێنن.
پێشه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه دهستبهسهربكرێت فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناوه و مردوه
پۆلیسی ئوردن باسی له‌وه‌شكردوه، تیمه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵه‌ره‌وان چونه ماڵی تۆمه‌تباره‌كه و به‌شكاندنی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی و گه‌ڕان به‌دوایدا ده‌ستیان به ئهركهكیان كردوە، به‌ڵام بكوژه‌كه به چه‌كێكه‌وه جارێكی دیكه هه‌ڵهاتوه، بەڵام سەرەنجام تیمه‌كه‌ی پۆلیس چوارده‌وریان گرتوه و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناوه و به‌هۆی سه‌ختی برینهكهشییهوه له‌و شوێنە مردوه.
تۆمه‌تباره‌كه خۆشه‌ویستی ئیمان بوه و كێشه‌ی سۆزداری ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پاش توێكاری جه‌سته‌ی تۆمه‌تباره‌كه و راپۆرتی پزیشكی داد، ده‌ركه‌وت ئه‌و تۆمه‌تباره "خۆشه‌ویستی ئیمان بوه" و له زانكۆ پێكه‌وه‌بون، كێشه‌ی سۆزدارییش بوتە هۆی ئه‌و روداوه.
(خوێن به خوێن) وه‌ڵام ده‌درێته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، نور ئیرشید، خوشكی ئیمان وێنه‌یه‌كی ساتی خۆكوشتنی بكوژه‌كه‌ی داناوه و نوسیویه‌تی، "خوێن به خوێن" وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و باوكیشی ده‌ڵێت، "دهێت وێنه‌كانی ساتی كوشتنی كچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئه‌م كوژراوه‌دا به‌راورد پێبكه‌ین تا ده‌ربكه‌وێت بكوژی كچه‌كه‌مه یاخود نا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بەیانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو لەبەردەم یەکێک لە زانکۆکانی عەممانی پایتەختی ئوردن، کچە خوێندکارێک کوژرا و بکوژەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵات، پۆلیسی وڵاتەکەش رایگەیاند گەڕان بەدوای بکوژەکەدا بەردەوامی هه‌بوه و ئه‌مڕۆش پێش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆیكوشت.