خەندان-
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ موچەی یەک مانگی فەرمانبەران بڕی 620.000.000 (شەش سەد و بیست ملیۆن)دۆلارە، لەئێستادا ئەو پارەیە لەبەردەستدایە و پێویستە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
هاوپەیمانان بڕی 22.000.000 ( بیست و دو ملیۆن) دۆلاری دابین دەکەن و راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان، ئەمشەو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،" پارەی پێویست بۆ موچەی یەک مانگی فەرمانبەران بڕی 620.000.000 (شەش سەد و بیست ملیۆن)دۆلارە، هاوپەیمانان بڕی 22.000.000 ( بیست و دو ملیۆن) دۆلاری دابین دەکەن و راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر حکومەتی هەرێم بڕی 598.000.000( پێنج سەدو نەوەد و هەشت ملیۆن) دۆلارە پێویستە دابینی بکات".
ئەو داهاتەی نەوت کە بۆ موچە بەکاردێت 500.000.000( پێنجسەد ملیۆن دۆلار) ە لەئێستادا بەردەستە
ئاماژەی بەوەشکردوە،" ئەو داهاتەی نەوت کە بۆ موچە بەکاردێت 500.000.000( پێنجسەد ملیۆن دۆلار) ە لەئێستادا بەردەستە، داهاتی ناخۆش نزیکەی 218.000.000( دوسەد و هەژدە ملیۆن)دۆلارە، لەو بڕەش 98.000.000 ( نەوەد و هەشت ملیۆن) دۆلاری بۆ موچەیە، کە 42.000.000 (چل و دو ملیۆن)دۆلاری داهاتی سلێمانییە و 56.000.000( پەنجا و شەش ملیۆن)دۆلاری داهاتی هەولێرە".
پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات
ئاشکراشیکردوە،" ئێستا بۆ موچەی مانگی حوزەیران/ 6ی 2022 داهاتی پێویست لەبەردەستەو پێویستە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات".
ئەمە لەکاتێکدایە سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی به خه‌ندان-ی راگه‌یاندوە، هه‌رچه‌ند به فه‌رمی تا بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی رابردو ده‌بێت و ره‌نگه چه‌ند رۆژێك به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه پێشبخرێت، به‌وه‌ش له كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.