خاركیڤ؛ هێرشه‌كانی روسیا بونه‌ته‌ هۆی وێرانبونی چوار هه‌زار ماڵ و 97 بینای یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كان

08:14 - 26/06/2022

529جار خوێندراوەتەوە

هه‌رێمی خاركیڤ

خه‌ندان-

به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌رێمی خاركیڤ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بده‌ن، بۆردومانه‌كانیان به‌ره‌وامیان هه‌یه‌ و تا ئێستا 4.000 (چوار هه‌زار) ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن سوپای روسیا خاپوركراون.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ئۆڵی سینهیوبۆڤ، به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌رێمی خاركیڤ ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ جیهانییه‌كان رایگه‌یاندوه‌، سوپای روسیا شار و ناوچه‌ نه‌ماوه‌ نه‌یكاته‌ ئامانج و ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمه‌كەیانیان خاپورکردوە.

4.019 (چوار هه‌زار و نۆزده‌) ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن سوپای روسیا خاپوركراون
وتیشی، "له‌ 24ی (شوبات/2)ی 2022وه‌ هێزه‌كانی روسیا به‌بێ گوێدانه‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، گه‌نج و منداڵ بۆردومانی ته‌واوی شه‌ره‌كانی هێرێمه‌كه‌مانیان كردوه‌ و تا ئێستاش زیاتر له‌ 4.000 (چوار هه‌زار) ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن سوپای روسیا خاپوركراون".
له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی روسیاوه‌ زیاتر 427 (چوارسه‌د و بیست و حه‌وت) بینای فێرگه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان كراونه‌ته‌ ئامانج
به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌رێمی خاركیڤ باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌وه‌ی تێناگه‌ین ئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتیان و بینای یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كان و شوێنگه‌ی فێربون و په‌روه‌رده‌كرنی وڵاته‌كه‌مان چی په‌یوه‌ندییەکی به‌م جه‌نگه‌وه‌ هەیە؟، تا له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانیانه‌وه‌ زیاتر له‌ 97 (نه‌وه‌د و حه‌وت) بینای یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كان و 427 (چوارسه‌د و بیست و حه‌وت) بینای فێرگه‌ و په‌روه‌رده‌كدنیان بکەنە ئامانج!".
به‌هیچ شێوه‌یه‌كی منداڵ و رۆڵه‌كانمان ناتوانن چاوانیان لێكنن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌هیچ شێوه‌یه‌كی منداڵ و رۆڵه‌كانمان ناتوانن چاوانیان لێكنن، له‌گه‌ڵ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی رێكاره‌كانی خۆپاراستن و له‌ یه‌ك چاو تروكاندا ده‌كرێت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م مه‌رگی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزنه‌كانمان بێت".

ئه‌م لێدوانه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌رێمی خاركیڤ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای روسیا موشه‌كێكیان ئاڕاسته‌ی كیێڤی پایته‌خت كرد و به‌هۆشیاوه‌ دو كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌، بینایه‌كی نیشته‌جێبونیش له‌و هێرشه‌دا به‌ ئامنجگیرا.