وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رونکردنەوە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 دەدات

07:07 - 26/06/2022

1035جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی 12 لەوادەی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن و ئەو نوسراوانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دروستکراو و فەیکن و دورن لە راستیەوە.

تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی 12 لەوادەی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشممە بڵاویکردوەتەوە،" تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی 12 لەوادەی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن و ئەو نوسراوانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دروستکراو و فەیکن و دورن لە راستیەوە".

"بەهۆی بونی هەڵە لە پرسیارەکان تاقیکردنەوە گشتییەکان دواخراوە بۆ 1ی(تەمموز/7ی 2022)

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیا وێنەی نوسراوێک بە ناوی وەزارەتی پەروەردە بڵاوکرایەوە  وئاماژەی بەوەکردبو،"بەهۆی بونی هەڵە لە پرسیارەکان تاقیکردنەوە گشتییەکان دواخراوە بۆ 1ی(تەمموز/7ی 2022)".

رێکەوتی  27ی(حوزەیران/6ی 2022)  تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتیەکان بە هەمو بەشەکانیەوە بۆ قۆناغی 12 لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدابو، رێکەوتی  27ی(حوزەیران/6ی 2022)  تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتیەکان بە هەمو بەشەکانیەوە بۆ قۆناغی 12 لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە 25ی(تەمموز/7ی 2022) کۆتایی دێت.

 هەر رۆژێكی تاقیكردنەوە بەر پشوی رەسمی بكەوێت ناكرێت بە پشو

بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی هەر رۆژێكی تاقیكردنەوە بەر پشوی رەسمی بكەوێت ناكرێت بە پشو و تاقیكردنەوەی ئەنجامدەدەن