تەندروستی عێراق: 28 حاڵەتی نوێی کۆلێرا تۆمارکراوە

06:31 - 26/06/2022

903جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 28 حاڵەتی نوێی کۆلێرا لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای کەرکوکن.

 28 (بیست و هەشت)حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆلێرا لە عێراق تۆمارکراوە 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە،" 28 (بیست و هەشت)حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆلێرا لە عێراق تۆمارکراوە کە 18 یان لە پارێزگای کەرکوک و پێنج کەسیان لە بەغداد و دو حاڵەت لە دیالە و حاڵەتێک لە پارێزگای بابل و دو حاڵەتیش لە زیقار".

 کۆی ژمارەی توشبوانی دڵنیابوەوە بە نەخۆشی کۆلێرا گەیشتوەتە 47 (چل و حەوت)حاڵەت

ئاماژەی بەوەشکردوە،"بەم ئامارانەی ئەمڕۆوە کۆی ژمارەی توشبوانی دڵنیابوەوە بە نەخۆشی کۆلێرا گەیشتوەتە 47 (چل و حەوت)حاڵەت".

 ماوەی زیاتر لە دو هەفتەیە شەپۆلێکی سکچون و رشانەوە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گرتوەتەوە

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دو هەفتەیە شەپۆلێکی سکچون و رشانەوە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گرتوەتەوە  وبۆ یەکەمجاریش حاڵەتەکانی توشبون بە کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا.

نەخۆشی کۆلێرا، نەخۆشیەکی بەکترییە

نەخۆشی کۆلێرا، نەخۆشیەکی بەکترییە، نیشانەکانی بریتین لە سکچونێکى توند لەشێوەى ئاوى برنج دایە، ڕشانەوەیەکى کتوپڕکەدەبنە هۆى لەدەست دانى بڕێکى زۆرى ئاووخوێی لەش، کەدەبێتە هۆى لاوازى لەکارى گورچیلەدا، کتوپڕ لەدەستدانى ئەم بڕە زۆرەى ئاوو خوێیەى لەش دەبێتە هۆى مردن گەر قەرەبو نەکرێتەوە بەشێوەیەکى زۆر خێرا لەڕێگەى دەمو دەمارەوە دەبێتە هۆی مردن بەهۆی لەکارکەوتنى گورچیلەکانى.

 زۆربەی نەخۆشەکان بەبەکارهێنانی مغەزی و چارەسەری پێویست زو چاکدەبنەوە

بە وتەی داهات حەوێزی پزیشکی پسپۆڕی هەناویش،" هەرچەندە کۆلێرا نەخۆشیەکی ترسناکە، بەڵام لە هەمان کاتدا نەخۆشیەکە کە چارەسەرکردنی ئاسانە و زۆربەی نەخۆشەکان بەبەکارهێنانی مغەزی و چارەسەری پێویست زو چاکدەبنەوە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیان بۆ دروست نابێت".