بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: لەماوەی شەش مانگی رابردودا 999 کەس دەستگیرکراون

06:12 - 26/06/2022

1609جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان رایگەیاند،  لە ڕێکەوتی 1ی(کانونی دوەم/1ی 2022 تا ڕێکەوتی 20ی (حوزەیران/6 ی2022)، 999 (نۆسەد و نەوەد و نۆ) کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون و بڕی 132.729( سەدو سی و دو هەزارو  حەوت سەدو بیست و نۆ) کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە.

 999 (نۆسەد و نەوەد و نۆ) کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاویکردوەتەوە،" لە ڕێکەوتی 1ی(کانونی دوەم/1ی 2022 تا ڕێکەوتی 20ی (حوزەیران/6 ی2022) ، 999 (نۆسەد و نەوەد و نۆ) کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون، 682( شەش سەد و هەشتا و دو)کەس لەلایەن دادگاوە سزادراون، 45 (چل و پێنج)کەس بە دەستەبەری ئازادکراون".

بڕی 132.729( سەدو سی و دو هەزارو  حەوت سەدو بیست و نۆ) کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە

ئاماژەی بەوەشکردوە،" بڕی 132.729( سەدو سی و دو هەزارو  حەوت سەدو بیست و نۆ) کیلۆ ماددەی هۆشبەر و 282( دوسەد و هەشتا و دو)شیت دەرمانی پزیشکی هۆشبەر و 136(سەدو سی و شەش) پاکەت دەستیان بەسەرداگیراوە، جگە لەوەش، 1.230.450( هەزار و دوسەد و سی کیلۆ و چوارسەد و پەنجا گرام) ماددەی هۆشبەر، 22.886 (بیست و دو هەزار و هەشت سەد و هەشتا و شەش)شیت حەبی هۆشبەر، 1.001(هەزار و یەک) دانە شروب، 1.280(هەزار و دوسەد و هەشتا) دەرزی هۆشبەر کەیسەکانیان یەکلایی کراوەتەوە و لەناوبراون".

دەستگیراوە بەسەر 4.450(چوار هەزار و چوارسەد و پەنجا)دۆلاری ئەمریکی ساختە

ئاشکراشیکردوە،" لەماوەی شەش مانگی رابردودا دەستگیراوە بەسەر 4.450(چوار هەزار و چوارسەد و پەنجا)دۆلاری ئەمریکی ساختە".

هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەهۆشبەرەکانن

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاندوە،" هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەهۆشبەرەکانن دوربکەونەوە لەو کارە قێزەونە و چارەنوسی خۆیان بپارێزن لە ئەنجامدا دەستگیردەکرێن و ڕێکاری یاساییان لەبەرمبەر دەگرینەبەر".