خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له دوێنێوه له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق پێشوازی له 2.250 (دو هه‌زار و دوسه‌د و په‌نجا) كه‌س كراوه كه به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌غدا و پارێزگاكان زیاتر له 2.250 (دو هه‌زار و دوسه‌د و په‌نجا) حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان تۆماركردوه و پێشوازیان له هاوڵاتیان كردوه.
چاودێری ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه دابینكراوه كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه
وتیشی، "چاودێری ته‌ندروستی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه دابینكراوه كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه و زۆربه‌یان له دۆخێكی ته‌ندروستی باشدان و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتوه".
له رۆژی شه‌ممه‌وه، شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ ناوچه جیاجیاكانی عێراقی گرته‌وه به‌پێی پێشبینیه‌كانیش، ئه‌مڕۆ شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه كۆتایی دێت.