خه‌ندان-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 110.000 (سه‌د و ده هه‌زار) پارچه زه‌وی كارت تاپۆ كراون، پێویستیشه ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه زه‌وییه‌كانیان كارته له‌ماوه‌ی سێ مانگدا سه‌ردانی شاره‌وانیه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی نوسراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ژماره (376) كه له رۆژی 9ی (حوزه‌یران/6)ی 2022 فه‌رمانی پێده‌رچوه و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كراوه، تێیدا هاتوه سه‌باره‌ت به‌و زه‌وییانه‌ی كه كارتن گۆڕاون بۆ سه‌نه‌د خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه به‌زوترینكات مامه‌ڵه‌ی تاپۆی زه‌وییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن كه له‌ماوه‌ی 3 (سێ) مانگدا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه سه‌ردانی شاره‌وانییه‌كان نه‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ته‌واوبونی ماوه‌كه ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له110.000 (سه‌د و ده هه‌زار) پارچه هه‌زار كارت گۆڕدراون بۆ تاپۆ
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌كۆی زیاتر له 160.000 (سه‌د و شه‌ست هه‌زار) كارت تاوه‌كو ئێستا زیاتر له110.000 (سه‌د و ده هه‌زار) پارچه هه‌زار كارت گۆڕدراون بۆ تاپۆ (سه‌نه‌د) 15.000 (پازده هه‌زار) كارتی دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاپۆ كراون بۆ گۆڕینیان بۆ (سه‌نه‌د) له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه كارتانه‌ش ده‌كرێن كه كێشه‌یان تێدایه بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌كۆتایی ساڵی 2019 په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنوری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێم، به ده‌نگی 100 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا.
به‌پێی ئاماری شاره‌وانییه‌كان له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 300.000 (سێسه‌د هه‌زار) خان‌و به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون.