خه‌ندان-
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێمڵن) ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وڵاته‌كه‌یه‌وه نییه و ئه‌وه بڕیارێكی تایبه‌ته و په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه هه‌یه، به‌ڵام "ناكرێت په‌یوه‌ندییه خراپه‌كانی ئێستا وڵاته‌كه‌مان و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وه زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببرێن".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، دمیتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، بارودۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر خراپه و ناكرێت له‌گه‌ڵ به ئه‌ندامبونی دو وڵاتی دیكه له‌وه زیاتر به‌ره‌و خراپتر ببرێت.
به ئه‌ندامبونی دو وڵاتی دیكه له یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به روسیاوه نییه
وتیشی، "به ئه‌ندامبونی دو وڵاتی دیكه له یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به روسیاوه نییه و ئه‌وه سیاسه‌تی ناوخۆی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، به‌ڵام نامانه‌وێت له‌مه زیاتر پێشهاتی دیكه روبه‌ڕوی سنوره‌كانمان ببێته‌وه".
خراپبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا روبه‌ڕوی كاره‌ساتمان ده‌كاته‌وه
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ناكرێت پێشهات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌مان وڵاتانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وه زیارتر به‌ره‌و ههڵدێرببرێن، چونكه خراپبونی په‌یوه‌ندییه‌كان روبه‌ڕوی كاره‌ساتمان ده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌ی له مۆڵدۆڤا ده‌گوزه‌رێت هیچی له ئۆكرانیا كه‌متر نییه
ئاشكراشیكردوه، "ئه‌وه‌ی له مۆڵدۆڤا ده‌گوزه‌رێت هیچی له ئۆكرانیا كه‌متر نییه، تێناگه‌ین له‌وه‌ی كه بۆچی مۆڵدۆڤا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆیده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئێستا ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤاش رقلێبونهوهیهكی سه‌یریان بۆ روسیا هه‌یه و ئه‌مه‌ش ته‌نها له پێناو رازیكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپایه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا له كاتێكدایه كه دوێنی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاندبو، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ریه‌كه له ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا كاندید بونیان بۆ بون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرا.