خه‌ندان-
هێزه ئاسمانییه‌كانی چین له رێگه‌ی 22 (بیست و دو) فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه ئاسمانی تایوانیان بەزاندوە و به پاساوی بێبنه‌ما به‌رده‌وامن له دروستكردنی پشێوی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، "به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته، ئاماده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی دیمپلۆماسیانه له‌گه‌ڵ چین دابنیشین و كێشه‌كانمان چاره بكه‌ین".
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان رایگه‌یاند، سوپای چین تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له رێگه‌ی فڕۆکەی جەنگییەوە ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان دەبەزانێنن و به پاساوی ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی و پاساوی دیكه‌ی بێبنه‌ما ژیانی هاولاتیانی وڵاتهكهیانیان تێكداوه.
22 (بیست و دو) فڕۆكه‌ی جه‌نگی چینی هێزه ئاسمانی تایوانیان تێپه‌ڕاندوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌رێگه‌ی 22 (بیست و دو) فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه هێزه ئاسمانییه‌كانی چین ئاسمانی وڵاتهكهیانیان بەزاندوە و نا ئارمییان بۆ هاوڵاتیان دروست كردوه.
به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته، تایوان ئاماده‌ی دانوستانه
له‌م باره‌یه‌شه‌وه سو زێنگ چهیێنگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی تایوان رایگه‌یاند، هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیمپلۆماسیانه له‌گه‌ڵ چین دابنیشن و كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن، به‌ڵام "به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 30ی مانگی رابردو به‌رگری تایوان رایگه‌یاندبو، له رێگه‌ی 30 (سی) فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه و به قوڵای 20 (بیست) كیلۆمه‌تر سنوری ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و مه‌ترسی و دڵه راوكێیان بۆ هاوڵاتیان دروستكردوه.