خه‌ندان-
دادگای تاوانه‌كانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سه‌ربازێكی سوپای پیاده‌ی روسیا به تۆمەتی كوشتن و ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر هاولاتییه‌كی ئۆكرانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بونی داواكاری گشتی ئەو وڵاتە و به‌بێ ئاماده‌بونی خۆی دادگایی كرا، له‌گه‌ڵ سه‌لماندنی به‌ڵگه‌كان و داواكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه، به‌فه‌رمی راده‌ستی ئۆكرانیا ده‌كرێت.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، دادگای تاوانه‌كانی ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر هاوڵاتیانی ئۆكرانیا، به شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بون یه‌كه‌مین دادگایی سه‌ربازێكی روسی به‌ڕێوه‌چو.
میكایلو رۆمانۆوڤ-ی ته‌مه‌ن 32 (سی و دو) ساڵ سه‌ربازی سوپای پیاده‌ی روسیایه و ئه‌مڕۆ به بێ ئاماده‌بونی خۆی دادگای كرا
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، میكایلو رۆمانۆوڤ-ی ته‌مه‌ن 32 (سی و دو) ساڵ كه سه‌ربازێكی سه‌ر به سوپای پیاده‌ی هێزه‌كای روسیایه و پاش ئه‌وه‌ی به چه‌ند تۆمه‌تێكی روبهڕوكرایهوه، به‌بێ ئاماده‌بونی خۆی و به به‌شداری داواكاری گشتی ئۆكرانیا دادگایی كرا.
رۆمانوۆڤ تۆمه‌تباره به‌كوشتنی هاوسه‌ری ژنێكی ئۆكرانی به ناوی ئۆڵێكسی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری
دادگای تاوانه‌كانی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، رۆمانوۆڤ تۆمه‌تباره به‌كوشتنی هاوسه‌ری ژنێكی ئۆكرانی ته‌مه‌ن 33 (سی وسێ) ساڵ به ناوی ئۆڵێكسی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری له گوندی بۆودهنڤیكا له باكوری ئۆكرنیا، ئه‌و تاوانه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌بازێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ی دیكه هێشتا به نه‌زانراوی ماوه‌ته‌وه.
له رێگا هاوسه‌ر ئۆڵێكسی ده‌كوژن و ده‌چنه ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستدرێژ ده‌كه‌نه‌سه‌ر
ئاشكراشیكردوه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌چنه گوندی بۆودهنڤیكا و داگیری ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ سه‌ربازه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و له رێگاشیان هاوسه‌ر ئۆڵێكسی ده‌كوژن و ده‌چنه ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستدرێژ ده‌كه‌نه‌سه‌ری و ماڵه‌كه جێده‌هێڵن، پاشان جارێكی دیكه دێنه‌وه و هه‌مان تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به فه‌رمانی دادگا، دوای سه‌لماندنی به‌ڵگه‌كان راده‌ستی ئۆكرانیا ده‌كرێت
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئرینا ڤێنهدیكتۆوڤا، داواكاری گشتی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئۆكرانیادایه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پاش ئه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ڵگه‌كان خرانه به‌رده‌م دادگا و فه‌رمانی دهستگیركردی به به‌ڵگه‌وه بۆ ده‌ركرا، ئه‌وا به فه‌رمی راده‌ستی ئۆكرانیا ده‌كرێت.